گەریلا لە ئاڤاشین، زاپ و مەتینا داگیرکەرانی کردەئامانج
گەریلاکانی ئازادیی کوردستان لە ئاڤاشین، زاپ و مەتینا سوپای تورکی داگیرکەریان کردە ئامانج. لە ئەنجامدا کامێرایەکی چاودێری لەناوبرا.
گەریلاکانی ئازادیی کوردستان لە ئاڤاشین، زاپ و مەتینا سوپای تورکی داگیرکەریان کردە ئامانج. لە ئەنجامدا کامێرایەکی چاودێری لەناوبرا.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە سەبارەت بە چالاکیەکانی گەریلا و هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە. راگەیەندراوەکە بەم جۆرەیە:
لە هەرێمی ئاڤاشین؛
١٣ی ئایار کاتژمێر ١٦:٠٠ لە گۆڕەپانی شوکێ کامێرایەکی چاودێری داگیرکەران لەناوبرا. لە هەمان کاتدا بە چەکی سوک گورز لە سەنگەرێکی داگیرکەران وەشێندرا.
لە هەڕێمی زاپ؛
١٣ی ئایار لە نیوەڕۆدا لە گۆڕەپانی بەرخودانی کوڕەژارۆ بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا.
لە هەرێمی مەتینا؛
١٤ی ئایار لە ١٤:٤٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی گۆلکا بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا. چالاکیەکە لە لایەن گەریلاکانی یەژاستارمانەوە ئەنجامدرا.
لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ،
١٤ی ئایار کاتژمێر ١٦:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا. چالاکیەکە لەلایەن هێزەکانی یەژاستارمانەوە ئەنجامدرا.
١٤ی ئایار کاتژمێر ١١:٣٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی بە چەکی نیو ئۆتۆماتیک لە داگیرکەران درا. چالاکیەکە لەلایەن هێزەکانی یەژاستارمانەوە ئەنجامدرا.
هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بە تەقەمەنی قەدەغەکراو؛
١٤ و ١٥ی ئایار لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ لەبەرامبەر تونێلەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئێف ئێم ١٣ جار گازی کیمیایی ژەهراوی بەکارهێنرا و ٢ جاریش بە تەقەمەنی قەدەغە بۆردومان کران.
١٤ی ئایار کاتژمێر ١٦:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی تونێلەکانی ئێمە جارێک بە تەقەمەنی قەدەغەکراو بۆردومان کران.
هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر؛
١٤ی ئایار لە هەرێمی خوارک گۆڕەپانی لۆلان یەک جار، لە هەرێمی گارە گۆڕەپانی دەشتی کافیا ٣ جار، لە هەرێمی مەتینا گۆڕەپانی بەرخودانی دەرگەلێ ٤ جار، لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی بەهار یەک جار، بە گشتی ٩ جار بە فڕۆکەی شەڕ بۆردومان کران".
هـ . ب