هەفتەی چاندی کورد لە بروکسل دەستی پێ کرد

هەفتەی چاندی کوردی بە سەرپەرشتی کۆنسەی جڤاکە کوردستانییەکان (ناڤ-بەل) و گەلانی کوردستانی لە بروکسل دەستی پێ کرد.

 

لە بروکسلی پایتەختی بەلژیکا، هەفتەی چاندی کوردی بە سەرپەرشتی ئینستیوتی کورد و کۆنسەی جڤاکە کوردستانییەکان (ناڤ-بەل) و ڕێکخراوەکانی ئاشور و ئەرمەن و ئێزدی و کلدانی، دەستی پێ کرد.

لە ئاهەنگەکەدا، باس لە داخوازییە نەتەوەییەکانی کورد کرا، مۆسیقا و خواردن و فۆلکلۆری کوردی پێشکەش کرا.

پەرلەمانتاری بروکسل، گیل وسراتن، بەشداری ئاهەنگەکەی کرد، ئاماژەی بەوە کرد، ڕێز لە تێکۆشانی ئازادی کوردان دەگرن، گوتی: "دڵخۆشین کە دەبینین کوردان بە چاند و بەهاکانی خۆیانەوە لە وڵاتەکەمان دەژین. مرۆڤ دەتوانێت خۆی بخاتە جێی کوردان، ئەوان هەوڵدەدەن بە چاندی خۆیان بژین، نەوەک تەنها لەپێناو خۆیان، بەڵکو لەپێناو مافەکانی مرۆڤ و دیموکراسی هەموو گەلان تێدەکۆشن. سەرەڕای ئەو دڕاندایەتییەی لەسەر کوردان هەیە، بەڵام بە شێوەیەکی نموونەیی ڕەفتاردەکەن و بوونەتە نموونەی دیموکراسی".

لە ئاهەنگەکەدا فیلم لەسەر تێکۆشانی ئازادی کوردستان پیشان دەدرێت و هونەرمەندانی کورد کۆنسێرت دەکەن.