خەڵاتی ئەدەبی حسێن چەلەبی پێشکەشکرا

٣٠هەمین چالاکیی ئەدەبی حوسێن چەلەبی لە شاری کۆڵن، لە ئاڵمانیا بەڕێوەچوو. لە چالاکییەکەدا خەڵات دابەشکرا.

لە ساڵی ١٩٩١ەوە پێشبڕکێی ئەدەبی حوسێن چەلەبی سازدەکرێت. ٣٠هەمین چالاکییەکە لەلایەن یەکێتی خوێندکارانی کوردستان (یەخەکە) و قوتابیانی ژنانی کوردستان (ژەخەکە) ڕێکخرابوو.

 بەرنامەی خەڵاتکردن لە ٨ی تشرینی یەکەم بە مەراسیمێک بۆ یادی شەهیدانی شۆڕشی کوردستان دەستی پێکرد.

 نوێنەرانی (یەخەکە) و (ژەخەکە) سەرەتا قسەیان کرد. هەر دوو تەڤگەری گەنجان ڕایانگەیاند، کە چالاکییەکەی ئەمساڵ پێشکەشە بە ڕفعەت چەلەبی باوکی حوسێن چەلەبی کە لە ٢٢ی ئایاردا ژیانی لەدەستدا.

 بە ناوی پێن-کورد ڕاگەیاندراوێک خوێنرایەوە، دوای ئەوە زەینەب چەلەبی کچی ڕەفعەت چەلەبی، بەناوی بنەماڵەکەیەوە سڵاوی لە میوانەکان کرد.

ئایتەن سونگەر، کە بە ناوی ڕێکخراوی بنەماڵەی شەهیدان (کۆماو) قسەی کرد، وتی: ئەمڕۆ لە سایەی شەهیدەکانمانەوە گەیشتوینەتە ئەم قۆناغە، ئەرکی ئێمە بەدی هێنانی خەونەکانیانە، ئێستا کاتی بەگوڕدانی تێکوشانە.

 هەروەها موحەرەم ئارال شانۆگەر باسی یادەوەرییەکانی لەگەڵ ڕەفعەت چەلەبی کرد.

 دوای نمایشکردنی وتارەکانی ڕەفعەت چەلەبی لە مەراسیمەکانی دیکەی خەڵاتکردن، ڕۆژنامەنووس شوکرو یەڵدز شیعرێکی خوێندەوە کە یەکەم شیعر بوو لە پێشبڕکێی ئەدەبی ساڵی ١٩٩١.

 دوای نمایشکردنی فیلمێک سەبارەت بە ژیانی حوسێن چەلەبی، ئەو شیعرانەی لە ئیکوادۆر، کاتەلۆنیا، هیندستان و ڕۆژاواوە نێردرا بوون خوێندرانەوە.

لە بەشەکانی شیعر و چیرۆک بە زمانەکانی ئەڵمانی، کوردی و تورکی خەڵات پێشکەشکرا. هونەرمەندان فرمێسک،  ڕێبەر سەرحەد و سونا ئالان هاتنە لەسەر شانۆ . گروپی ڕۆمانی نمایشێکی فۆلکلۆرییان پێشکەش کرد.

خەڵات:

 شیعر بە ئەڵمانی:

 ٣.هەڤیدار - ڕەوەندی ئەڵمانی

 ٢. توانا - سپینەرین

 ١. ئالینا - Ein Gedicht und Feike

 چیرۆک بە ئەڵمانی:

 بەهۆی نەبوونی بەشداربوو ئەم پۆلە بەتاڵ بوو.

 شیعر بە زمانی کوردی:

 ٣- بێ تۆ بووم - موجاهید کایا

 ٢. وڵات پەروین - ئەگەر خۆم نەکوژم

 ١. فەراز ڕۆژ – نیگەرانییەکی سەرنجڕاکێش

 چیرۆک بە کوردی:

 ٢. سەیدخان ئایکز

 ١. ژین ئاریەن وەراز

 شیعر بە زمانی تورکی:

 ٣. ئەمرە گەنچ – دۆڤوشەنلەرە ئالکش

 ٢. زوهات زانا – هەر بەکلەیش

 ١. "بۆشڤەرن" ئانۆنیمە.

 چیرۆک بە زمانی تورکی:

 ٣. مەهمەت بایتیمور

٢. ئایلەم کاهرامان – ئۆنو دا می سویلەدین؟  / ئەڵمانیا

 ١. زەینەب نەرگیس – بەرفن'ن ئۆیکوسو / شەنگاڵ