کەنەکە پەیامێکی سەرەخۆشی بۆ کۆچی دوایی بەیتۆجان بڵاوکردەوە

کەنەکە پەیامێکی سەرەخۆشی بۆ کۆچی دوایی ھونەرمەند بەیتۆجان بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، "بەیتۆجان میراتێکی هونەری لە دوای خۆی بەجێهێشت، لە ئاسمانی هونەریی گەلی کورددا ئەستێرەیەکی گەش و درەوشاوە بوو، خۆشەویستی گەلەکەی و دڵسۆز و خەمخۆری وڵاتەکەی بوو".

کۆمیسیۆنی کولتوور، زمان و هونەری کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) بە بۆنەی کۆچی دوایی هونەرمەندی کورد، بەیتۆجان پەیامێکی سەرەخۆشی بڵاوکردەوە.

لە سەرەتای پەیامەکەدا هاتووە، "وەک کۆمیسیۆنی کولتووری، زمان و هونەری کەنەکە، خەم و پەژارەی خۆمان بۆ کۆچی دوایی هونەرمەندی کورد بەیتۆجان دەردەبڕین".

لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەی کەنەکەدا ھاتووە، "بەیتۆجان میراتێکی هونەری لە دوای خۆت بەجێهێشت، لە ئاسمانی هونەری گەلی کورد دا ئەستێرەیەکی گەش و درەوشاوە بوو، خۆشەویستی گەلەکەی و دڵسۆز و خەمخۆری وڵاتەکەی بوو، باوەڕمان وایە ڕووناکی هونەرەکەی، جیهانی هونەری گەلی کورد و کوردستان، هەرگیز بەبێ ڕووناکی ناھێڵێت."

لە کۆتایشدا کەنەکە سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی گەلی کورد و کوردستانیان، دۆست، ئازیزان و بنەماڵەی ئەو ھونەرمەندە کردووە.

ژ.ن