لە رووسیا فێستیڤاڵی ئۆتۆنۆمی کورد

لە رووسیا فێستیڤاڵی ئۆتۆنۆمی کورد سازکرا. هونەرمەندان لە نەتەوەی جیاجیا لە رووسیا لە فێستیڤاڵەکەدا هونەری خۆیان پێشکەش کرد.

ئۆتۆنۆمی کولتوری-نەتەوەیی کوردان لە فیدراسیۆنی رووسیا لە ساراتۆڤتای پایتەختی هەرێمی ساراتۆڤی رووسیا فێستیڤاڵێکیان سازکرد.

فێستیڤاڵەکە بە پشتیوانی وەزارەتی نەتەوەکانی رووسیا و وەزارەتی پەیوەندییەکانی کۆمەڵگاکان و سیاسەتی ناوخۆیی هەرێمی ساراتۆڤ بەڕێوەچوو.

فێستیڤاڵەکە کە لە ماڵی کولتور و هونەری نەتەوەییدا بەڕێوەچوو، تیایدا زۆر هونەرمەند لە چەندین نەتەوەی جیاجیا بەشداربوون.

فێستیڤاڵەکە لە دوو قۆناغدا بەڕێوەچوو، قۆناغی یەکەم لە نێوان ١٥ی ئەیلول بۆ ٢٠ی تشرینی یەکەم. لە نەتەوە جیاجیاکانی رووسیا چەندین هونەرمەند داواکارییان پێسکەش کرد و لەلایەن دەستەی داوەرانەوە هەڵسەنگاندنیان بۆکرا. لە ئەنجامدا لە شەس هەرێمی رووسیاوە ٢٢ هونەرمەند هەڵبژێردران. هونەرمەندان لە مۆسکۆ، تامبۆڤ، ساراتۆڤ، کراسنۆدار، ستراڤراپۆل و ئادیگەی بەشداربوون.

فێستیڤاڵەکە بە شێوەی پێسبڕکێ سازکرا و لە بەشی منداڵان لە کۆمەڵەی یەکەم یونوسۆڤا ماریا لە ناوچەی کراسنی کوتی هەرێمی ساراتۆڤ بووە یەکەم، یەڤا ئاروتسامیان لە هەمان ناوچە بووە دووەم و مەلایەڤ مولاتیش بووە سێهەم.

لە کۆمەڵەی دووەمدا ئیمۆزەمستەڤا ڤیکتۆریا لە ساراتۆڤ بووە یەکەم، ئالیەڤا ئازیزا لە ناوچەی کراسنی کوت بووە دووەم و جورایەڤ عەبدولڤافۆ لە هەرێمی تامبۆڤ بووە سێهەم.

لە بەشی گەوراندا لە شاری نۆڤۆئالێکساندرۆڤسک کۆلالەڤ ئارتەم بووە یەکەم، لە ناوچەی یەرشۆڤی ساراتۆڤ میرزایڤا گیلیزار بووە دووەم و لە هەرێمی تامبۆڤەوە ئوسەنۆڤ مەخمەت بووە سێهەم.

فێستیڤاڵەکە بە دابەشکردنی خەڵات بەسەر براوەکاندا کۆتایی هات.

هـ . ب