محەمەد شێخۆ لە ڕێگەی کەلتوور و هونەرەوە بە زیندوویی دەمێنێتەوە

محەمەد شیخۆ لە ١٤ ئەلبوومەکەیدا باسی ڕاستیە مێژووییەکان، کۆمەڵایەتی و ئازارەکانی گەلی کورد دەکات بۆیە بە کەلتوور و هونەرەکەیەوە بە زیندوویی دەمێنێتەوە.

ناوەندی کەلتووری و هونەری محەمەد شێخۆ کە لە ساڵی ٢٠١٢ لە شاری قامیشلۆ دامەزراوە، ١١ گرووپی کەلتووری و هونەری وەک وەک گرووپی مۆسیقا، شانۆ و فۆلکلۆر بەشداری لە هەموو چالاکییەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەکەن.

محەمەد شێخۆ، ناوی ڕاستەقینەی محەمەد ساڵح شەیخموسە، لە ساڵی ١٩٤٨ یەکەم منداڵی بنەماڵەیەکی هەژارە لە گوندی خەجۆکی قامیشلۆ لەدایک بووە. بەهۆی بارودۆخی ئابورییەوە محەمەد شێخۆ تا پۆلی 3ی بنەڕەتی خوێندوویەتی و ئیتر دەستی لێ بەرداوە. محەمەد شێخۆ، لە تەمەنێکی بچووکدا فێری دەف ژەنین بووە، لە ساڵی ١٩٦٩ دەچێتە لوبنان و بۆ ماوەی دوو ساڵ مۆسیقای خوێندووە و گرووپێکی مۆسیقای بە ناوی 'سەرکەت' دامەزراندووە. ئەو گرووپە کە لە گەنجانی هونەرمەندی کورد وەک ڕەمەزان عومەر، مەحموود عەزیز و پەروین پێکهاتبوو، هەر زوو سەرنجی گەل و هونەرمەندانی لوبنانی بۆ لای خۆی ڕاکێشا. دوای لوبنان محەمەد شێخۆ چووە بەغدا و لە ڕادیۆی بەغدا کاری کردووە و لەلایەن گەلەکەیەوە ناسێنراوە. محەمەد شێخۆ دوای گەشتەکەی بۆ لوبنان و بەغدا گەڕایەوە ڕۆژئاوا و یەکەم ئەلبۆمی خۆی بەناوی 'ئای گەورێ' بڵاوکردەوە. دوای ئەوەی محەمەد شێخۆ لەلایەن گەلەکەیەوە دەناسرێت و خۆشەویست دەبێت، گوشارەکانی دەوڵەتی سوریا لەدژی زیاتر دەبێت. بەهۆی گوشار و گرتن، محەمەد شێخۆ ناچار دەبێت ڕوو لە باشووری کوردستان بکات. لەوێ پەیوەندی بە پێشمەرگەوە دەکات و لە هەمان کاتدا درێژە بە چالاکییە هونەریەکانی دەدات.

محەمەد شەیخۆ پێکەوە هونەر و تێکۆشانی بەڕێوە بردووە، دوای شکست و ئاشبەتاڵی پێشمەرگە و کشانەوەیان بۆ ڕۆژهەڵات، لەگەڵ پێشمەرگە چووەتە ڕۆژهەڵات. بەرهەمەکانی محەمەد شێخۆ لەوێش درێژە بە هونەرەکەی داوە، لە ماوەیەکی کورتدا لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە سەرنجی ڕاکێشراوە. بۆ بەکارهێنانی ڕستەی "ئەی فەلێک / بۆ چی بەختێکمان وەهایە / بێ دۆست و بێ کەسین" دەکەوێتە ژێر لێکۆڵینەوە، بۆ ئەوەی بەرهەمەکانی محەمەد شەیخۆ لە ڕادیۆی تاران پێشکەش بکرێن، مەرجی بۆ دادەنرێت لە شوێنی 'کوردستان'.'، 'گوڵستان' دابنرێت.

بەڵام محەمەد شێخۆ ئەو مەرجەی قبوڵ نەکردووە و دوای ١١ ساڵ دەربەدەری گەڕایەوە بۆ شوێنی لە لەدایک بوونی و درێژە بە چالاکییە هونەریەکانی دەدات.

لە ١٤ ئەلبوومیدا گەڕان بەدوای حەقێقەتدا

محەمەد شێخۆ، بەرهەمەکانی، ئای لێ گوڵێ، ئەمان دیلۆ، نەسرین، خەمجڤین، خۆڵەمێشی، شیرینی نو گها، ئاخ و یەمان شەکرایێ، د خوەدا، ئەز دەر بووم، وەرە وەرە، من جارێک بینیم دڵڤینی من، جانا شیرین، ڕابە ژ خەوێ، حەپس و زندان، گولیزار، پەروین، جەژن و عەرەفات، کێ دنیا هێژاند، زۆر شیرین زۆر بەرهەمی دیکە کە تیشک دەخاتە سەر کۆمەڵایەتی و ئازار و مەینەتیەکانی گەلی کورد، بە گشتی ١٤ ئەلبوومی بڵاوکردۆتەوە. هەروەها محەمەد شێخۆ جەخت لەسەر پێویستیی گەیشتنی گەل بە حەقیقەت و جێبەجێکردنی بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتی خۆیان دەکاتەوە:

"بەبێ خەبات و کار وڕێکخستن

بێ زانست و دیسیپلین

نابیتە خاوەن ماف و ناو

*** 

ئایین بۆ تۆ کراوە بە داو

تاڵان دەکەن زەوی و ئاو

هەموو دوژمنێک هێز و دراو

*** 

ئەگەر بمێنن سست و خاو

ئەم تارستانە نابە هەتاو

ئازارێکی زۆر هەیە"

***

پێشکەوە کوڕە هەنگاو بە هەنگاو

بەخەبات و دڵ و هەناو

شارەبازە و هەیە سەد چاو

لەلایەن دەیان هەزار کەسەوە ئەسپەردە کراوە

محەمەد شەیخۆ، تا تەمەنی ٤١ ساڵی لە چوار پارچەی کوردستان لە ئاوارەیدا ژیاوە و سەرکەوتنی گەورەی بەدەستهێناوە، بەو گۆرانیانەی کە نووسیویەتی، جێگەی خۆی لە دڵی کورددا گرتووە. لە ٩ی مارسی ١٩٨٩ لە قامیشلۆ ٧٠ هەزار کەس بۆ کۆچی دوایی محەمەد شێخۆ بەشداریی مەراوسیمەکەیان کرد.

لەسەر ڕێبازی محەمەد شێخۆ دەڕۆن

ناوەندی کەلتووری و هونەری محەمەد شێخۆ لە ساڵی ٢٠١٢ لە شاری قامیشلۆ دامەزراوە، ١١ گرووپی کەلتووری و هونەری لە خۆدەگرێت. گروپەکانی مۆسیقا و شانۆ و فۆلکلۆر سەر بەم ناوەندە لە هەموو چالاکییەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەشداری چالاکییەکان دەبن. گروپی موزیکی بۆتان لە ١٧ کەس پێکهاتووە، گروپی میوزیکی کاڵ لە ٥ کەس پێکهاتووە، گروپی مۆسیقای سەکینە ١٠ ژن، گروپی فۆلکلۆری شەهید وەلات٢٠ کەس، گروپی شانۆی منداڵانی شەهید عوسمان  ٨ کەس، گروپی شانۆ ٦ کەس، گروپی مۆسیقای گرباوی ٥ کەس، گروپی میوزیکی گیرباوی ١٤ کەس، گروپی مۆسیقای کولیلکان ١١ کەس، گروپی مۆسیقای باوەر ٤ کەس پێکهاتووە، خۆشەویستی کەلتووری بە زیندووی دەهێڵنەوە و هونەر لە ناوەندی کەلتووری و هونەری محەمەد شێخۆ لە محەمەد شێخۆ بە میرات ماوەتەوە.

گروپە کەلتووری و هونەرییەکان کە لە ١١٢ کەس پێکدێن، بە کەلتوری گەلانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەژین و بە زیندووی دەهێڵنەوە و دەیگوازنەوە بۆ نەوەکانی داهاتوو.

پەروەردە بە هیچ پچڕانێک بەردەوامی هەیە

لە سەنتەری کەلتووری و هونەری محەمەد شێخۆ پەروەردەی مۆسیقا، شانۆ و فۆلکلۆر بە شێوەیەکی سیستماتیک بەڕێوەدەچێت، هەفتەی دوو ڕۆژ پەروەردەی کەمانچە و گیتار و تەپڵ دەدرێت.

ناوەندی کەلتووری و هونەری محەمەد شێخۆ میوانداری دووەمین فێستیڤاڵی مۆسیقای ئۆرکەش و شەشەمین فێستیڤاڵی شانۆی شەهید یەکتا هەرەکۆڵ و شەشەمین فێستیڤاڵی فۆلکلۆری شەهید ڕووناهی باوەر و هەشتەمین فێستیڤاڵی 'کەزی هونانەوەی ئازادیی' کردووە.