هاوسەرۆکی مەخەدەشە داوای لە کۆچبەران کرد بە ئاسودەییەوە بگەڕێنەوە

لە کاتێکدا بڕیاردراوە هەموو قوتابخانەکانی ناو کەمپەکانی باشووری کوردستان دابخرێت، هاوسەرۆکی مەخەدەشە داوای لە شەنگالییەکانی ناو کەمپەکان کرد بە دڵێکی ئاسودەوە بگەڕێنەوە بۆ جێگە و واری خۆیان.

لە شەنگال ١٠هەمین ساڵوەگەڕی فەرمانی ٣/٨/٢٠١٤ نزیکدەبێتەوە و ڕۆژەڤی سەرەکی گەلی شەنگال بابەتی گەڕانەوەی کۆچبەرانە لە کامپەکانی باشووری کوردستانەوە و دامەزراندی ئیدارەی نوێی شەنگالە. بەڕێوەبەری خۆسەری شەنگال لە هەوڵی ئاسانکارییە بۆ گەڕانەوەی کۆچبەران و ئیدارەی نوێ بە پێی خواستەکانی گەل دامەزرێنێت. پەدەکەش وەک هەمیشە بە هەموو جۆرێک لە دژی گەڕانەوەی کۆچبەران و ئیرادەی نوێ دەوەستێتەوە.

دادگای فیدراڵی عێراق سەبارەت بە گەڕاندنەوەی کۆچبەرییە شەنگالییەکانی ناو کەمپەکانی باشووری کوردستان، بڕیارێکی گرنگی دەرکرد. بە گوێرەی ئەو بڕیارە لە ٣٠ی تەموزی ٢٠٢٤دا هەموو قوتابخانەکانی ناو کەمپەکان داخران و جارێکی تر ناکرێنەوە. بۆیە چیتر منداڵانی ئێزیدی ناتوانن لە ناو کەمپەکاندا بخوێنن. بەڵام مافی ئەوەیان هەیە لەکاتی گەڕانەوەیان بۆ شەنگال بەردەوام بن لە خوێندن. وەزارەتی پەروەردەی باشووری کوردستان بۆ بەتاڵکردنەوەی ئەم بڕیارە سەردانی دادگای فیدراڵی عێراق دا. بەڵام دادگا ئەم داواکارییەی ڕەتکردەوەو  جەختی لەسەر بڕیارەکەی کردەوە.

پەدەکە ئیدارەی شەنگالی دەسبەسەرکردبوو

هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی خۆسەری دیموکراتیکی شەنگال (مەخەدەشە) نایف شەمۆ پەیوەست بەم پێشهاتانەوە قسە و زانیاری نوێی خستەڕوو ئاماژەی بەوەکرد ئیدارەی پێشووی شەنگال لەژێردەستی پەدەکەدا بوو و وتی: "پەدەکە دەستی بەسەر چیایی شەنگالدا گرتبوو و هاوشێوەی سوڵتەیەکی دەسەڵاتداری مامەڵەی لەگەڵ زۆربەی شتدا دەکر. بە ویستی خۆی لە چەندین لایەنەوە ئیدارەی خۆی پەیڕەودەکرد. لە ٣٠٠٣ەوە هەتا ٢٠١٤ پەدەکە هیچ خزمەتێکی بە شەنگال نەکرد. لە ٢٠١٤ەوە تا ئێستا ئیدارەی ناوەندی شەنگال و شارۆچکەکانی بەشێوەی فەرمی وابەستەی بە حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە."

'ئیدارەی نوێ بەپێی خواستەکانی گەل پێکدێت'

نایف شەمۆ ئەوەی دیاریکرد نەگەلی شەنگال و نە بەڕێوەبەری خۆسەر گەڕانەوەی ئیدارەی کۆنی پەدەکە قبوڵ ناکەن و بەم شێوەیە بەردەوام بوو لە قسەکانی: "ئیدارەی نوێی شەنگال بە گوێرەی یاساکانی ئەنجوومەنی موسڵ پێکهێنراوە. ئەنجوومەنی موسڵ مافی ئەوەی هەیە ئیدارەی نوی دامەزرێنێت. بەڵام پێویستە بە پێی خواستەکانی خەڵکی هەرێمەکەبێت. بەڕێوەبەری خۆسەر بەگوێرەی خواستەکانی گەل دەجوڵێتەوە."

نایف شەمۆ دەربارەی بابەتی گەڕانەوەی کۆچبەرانی ئێزیدی لە کەمپەکانی باشووری کوردستان ئاماژەی بەوەدا وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی بڕیاری داوە هەتا ٣٠ تەمووز دەرگاکانی کەمپی کۆچبەران دابخرێت و وتی: "بەڵام بەداخەوە کەسێکی وەک ڤیان دەخیل ڕێگە لە کۆچبەران دەگرێ و پیان دەڵێت نەگەڕێنەوە بۆ شەنگال. ڤیان دەخیل کە بەناوی خەڵکی شەنگالەوە قسەدەکات و هەر لەسەر ناوی شەنگالەوە بۆ پەرلەمانی عێراق هەڵبژێردراوە و خیانەت لە خەڵکی خۆی دەکات. دەبینین ڕێگری دەکات و ناهێڵێت گەلەکەمان بگەڕێتەوە بۆ جێگە و واریی خۆیان."

'قوتابخانەی ناو کامپەکان دادەخرێن'

نایف شەمۆ دەربارەی گەڕانەوەی کۆچبەران، سەرەنجی خستە سەر ئەو بڕیارەگرنگەی پەیوەست بە گەڕاندنەوەی کۆچبەران و ئەم زانیاریایی باسکرد: "دادگای فیدراڵی عێراق دەربارەی گەڕانەوەی کۆچبەران بڕیارێکی نوێی داوە کە پێویستە گەلی ئێمە بیزانێت. جارێکتر قوتابخانەکان لە کامپەکاندا ناکرێتەوە. بریا گەلەکەمان لە کەمپەکاندا ئەمەیان زانیبا و بە دڵێکی ئاسودەوە بگەڕێبنەوە سەر جێگە و واری خۆیان. پێکەوە شەنگال ئاوەدان بکەینەوە."