سەرباری رێگرییەکانی پەدەکەش، شەنگالیەکان دەگەڕێنەوە بۆ زێدی خۆیان

خەڵکی شەنگال لە کەمپەکانی باشووری کوردستان سەرباری رێگرییەکانی پەدەکەش دەگەڕێنەوە بۆ زێدی خۆیان. تەنیا لە هەفتەی رابردوودا ٢٠ بنەماڵەی گەڕاونەتەوە شەنگال و دەستیان بە بونیادنانەوەی ژیانیان کردووە.

تا ٣٠ حوزەیران ماوەیەکی کەم لەبەردەست ماوە، کە بڕیارە لەو رۆژەدا هەموو کەمپەکانی پەنابەران لە باشووری کوردستان دابخرێن.

پەدەکە بەرامبەر بەو بریارە دەوەستێتەوە، بەڵام حکومەتی عێراقیش سوورە لە سەر جێبەجێکردنی بڕیارەکە.

لەو چوارچێوەدا لەم دواییەدا بڕیاردرا کە هەموو خوێندنگەکان لە کەمپەکان دابخرێن.

هەربۆیە لەگەڵ کۆتاییهاتنی خوێندن و دەستپێکردنی پشووی ساڵی خوێندن، شەنگالیەکان لە کەمپەکانی باشووری زیاتر کەوتوونە هەوڵی گەڕانەوە بۆ زێدی خۆیان.

تەنیا لە هەفتەی رابردوودا زیاتر لە ٢٠ بنەماڵە گەڕاونەتەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان و لە گوند و کۆمەڵگەکانی شەنگال نیشتەجێبوونەوە.

لە کۆی ئەو کەسانەی هەفتەی رابردوو گەڕاونەتەوە، ١٣ بنەماڵەیان گەڕاونەتەوە سیبا شێخ خدر.

ژیان لە کەمپەکان رۆژ لە دوای رۆژ دژوارتر دەبێت.

بەگوێرەی زانیارییەکان وێڕای بەشی پەروەردە، هەروەها ژمارەیەکی زۆر دەزگای خزمەتگوزاری و تەندروستیش وەک پێویست لە کەمپەکان درێژە بە کارکردن نادەن.

کاربەدەستانی عێراق و وەزارەتی کۆچ و کۆجبەرانی عێراق رایانگەیاندووە، کە تائێستا زیاتر لە ١١ هەزار کەس ناویان خۆیان تۆمارکردووە بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە بۆ زێدی خۆیان.

هەروەها تۆمارکردنی ناو بۆ گەڕانەوە بۆ شەنگالیس بەردەوامە.

لە ماوەی رابردووشدا بە تایبەتی لە ١٢ی ئایاردا ١٨٠ بنەماڵە داوای گەڕانەوە بۆ شەنگالیان پێسکەش کرد و دەستیان بە ئامادەکاری کرد، بەڵام بەهۆی رێگرییەکانی پەدەکەوە نەیانتوانیوە بگەڕێنەوە.

ئاستەنگەکانی پەدەکە لە بەدەرم گەرانەوەی کۆچبەران لە کەمپەکان هەروەها بووە هۆی ئەوەی وەزارەتی کۆج و کۆچبەرانی عێراق لە دادگای فیدڕاڵی عێراق سکاڵا لە سەر بنەماڵەی بارزانی تۆمار بکەن.

دانیشتنی دادگا لە سەر بابەتەکە لە رۆژی ٣٠ حوزەیران واتە هەمان رۆژی داخستنی کەمپەکان بەڕێوەدەچێت.

پەدەکە بۆ ئەەی رێگە نەدات ئاوارەکانی شەنگال بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان پەنا بۆ زۆر رێگە و رێباز دەبەن.

لەم دواییەدا پەرلەمانتاری پەدەکە ڤیان دەخیل بەو ئاراستەدا لێداوانیدا و گەڕانەوە بۆ شەنگالی وەک قڕکردن پێناسە کرد.

خەڵکی شەنگال پێیان وایە هەوڵەکانی پەدەکە بۆ رێگری لە گەڕانەوەی ئاوارە و کۆچبەران بەشێکە لە فەرمانی قڕکردنی ٢٠١٤ و بەهیچ جۆرێک لەو فەرمانە جیا نییە.

هـ . ب