شیعرەکانی ناگیهان ئاکارسەل لە دوتوێی کتێبێکدا کۆکرانەوە

شیعرەکانی ئەکادیمیست و ڕۆژنامەوان ناگیهان ئاکارسەل لە چوارچێوەی کتێبێکدا بە ناوی "نیسان" کۆکرانەوە.

ئەندامی ناوەندی لێکۆڵینەوەی ژنۆلۆژی و ئەکادیمیست و ڕۆژنامەوان ناگیهان ئاکارسەل، لە ٤ ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ لە شاری سلێمانی لە باشوری کوردستان تیرۆرکرا. ئەو شیعرانەی ئاکارسەل سەروەختی کارکردن لە کتێبخانەی بەرهەمی ژنان و ناوەندی لێکۆڵینەوە نوسیبووی، لە چوارچێوەی کتێبێکدا چاپکران.

کتێبەکە بە ناوی "نیسان" لەلایەن وەشانخانەی (Jingeh)ـەوە چاپکراوە. کتێبەکە بە ئیدتیۆری ڕۆژنامەوان فاتمە کۆچاک و بەکیر ئاڤچی لە ٧٠ لاپەڕەدا کۆکراوەتەوە.