سترانی 'ئەز نە یەکم' لەسەر ڕێبەری گەلی کورد بڵاوکرایەوە

سترانێک بەناوی 'ئەز نە یەکم' لەسەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کە لەلایەن هونەرمەند حاکم سەفکانەوە ئامادەکرابوو، لەکلیپێکدا بڵاو کرایەوە.

لە شاری کۆڵن بە پێشەنگایەتی تەڤ چاندی ئەوروپا کلیپێک سترانێک بە ناوی"ئەز نە یەکم" تۆمار کرا. سترانەکە لە سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دانراوە. تێکستی گۆرانیەکە لەلایەن حاکم سەفکانەوە نووسراوە و ئاوازی گۆرانیەکەش لەلایەن خەمگین بیرهاتەوە ئامادەکراوە.

کلیپەکە کە لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" تۆمار کراوە، لە دەرهێنانی سەرحەد هولاکو و بەرهەمهێنانی مەد فیلمە، کلیپەکە لە کلیپەکە لە دێرک لە ستۆدیۆی مەد فیلم تۆمار کراوە، وێنەگر سینان هەزەر لە دیمەنەکەدا، وێنەیەکی ئۆجالان دەکێشێت.

وێنەگرتن و مۆنتاژکردنی کلیپەکە نزیکەی دە ڕۆژی خایاند. کلیپەکە ئەمڕۆ لە سەرجەم تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرایەوە.