تەڤ- چاند لە پاریس لە دژی گۆشەگیرکری چالاکی ئەنجامدا

تەڤ- چاند لە پاریس لە دژی گۆشەگیرکردنی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان چالاکی ئەنجامدا.

بزوتنەوەی کولتور و هونەری (تەڤ-چاند) لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا لەپێناو رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان چالاکی ئەنجامدا.

هونەرمەندان لە گۆڕەپانی ساینت میشڵی پاریس کۆبوونەوە، وێنەکانی عەبدوڵا ئۆجالانیان بەرزکردەوە و بە پلاکاردەکانیان سەرنجیان بۆ سەر گۆشەگیری دژوار راکێشا، کە ماوەی ٣٣ مانگە هیچ هەواڵ و زانیارییەک لە ئۆجالان بەردەست نییە.

هونەرمەندان سرودی چەرخا شۆڕشیان وتەوە و بەردەوام دروشمەکانی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد"یان دەوتەوە.