تەڤ-چاند و کەوانی زێڕین یادی ئەحمەد کایا و ساریایان کردەوە

تەڤ-چاند و کەوانی زێڕین وتیان: "ئێمە بە حەسرەت یادی ئەحمەد کایا و نورسەن ئینجە (ساریا) دەکەینەوە و دەستنیشانیان کرد کە ئەوان هەمیشە وەک ڕووناکی تەڤگەری چاند و هونەر لەنێوماندا بوون و پێشەنگایەتیان کردین".

تەڤ-چاند و کەوانی زێرین بە بەیاننامەیەکی نوسراو یادی نورسەن ئینجە (ساریا) و ئەحمەد کایایان کردەوە.

تەڤ-چاند و کەوانی زێرین وتیان: "شۆڕشی کوردستان لە هەموو شوێنێک پاڵەوانێک و سمبۆلێکی خۆلقاندووە". هەروەک چۆن مەزڵوم دۆغان هێمای بەرخۆدانی زیندان و بینەڤش ئاگاڵ (بێریڤان) سمبولی سەرهەڵدانە، یەکێک لە ڕەمزییەکانی کولتوور و هونەری کوردی لە باکووری کوردستان و تورکیاش، نورسەن ئینجەیە کە لە مێژووی تێکۆشاندا بە سەریا ناسراوە.

ئێمە هاوڕێمان ساریا کە لە ١٦ی تشرینی دووەمی ١٩٩٧ شەهید بوو، بە ڕێزداری بیردەهێنینەوە. ئەو لەناو خەباتی ناوەندی چاندی میزۆپۆتامیا (نەچەمە)دا تێکۆشانی دەکرد. نەچەمە لە ساڵی ١٩٩١ەوە تا ئێستا سەرەڕای زۆلم و زۆرداری داگیرکەران، بۆ ناسنامە و کولتووری گەلی کورد تێکۆشان دەکات. بە بەرهەمەکانیان لە بوارەکانی موزیک، هەلپەرکێی فۆلکلۆری، سینەما، شانۆ و نیگارکێشی، مۆڕاڵی بە گەلەکەمان بەخشی و هێزی بە شۆڕشی کوردستان بەخشی.

ئەمانە بە بەدیلێکی گەورە بەدەست هاتوون. ئەو هونەرمەندانەی کە ئەندامی نەچەمەن تا ئێستا هەزاران جار دەستبەسەر کراون و خراونەتە بەردەم دادگا. چەندین جار هەڵیانکوتایە سەر لقەکانی نەچەم و داخراون. ئەو هونەرمەندانە لە پێناو ئازادیی کولتوور و ناسنامەی گەلی کورددا بەرخۆدانیان کرد و سەریان لە بەرامبەر داگیرکەراندا دانەنەواند. هونەرمەندانی نەچەمە بەرخۆدانیان دەکرد و کولتوور و ناسنامەی گەلی کوردیان بە زیندووی هێشتەوە، شەهیدەکانمان کە هێز و مۆڕاڵیان پێمان بەخشی، ئێمە بە تێکۆشانی ئەوان گەیشتوین بەم ڕۆژە .

لە ٢٦ ەمین ساڵیادی شەهیدبوونی هاوڕێمان ساریا (نورسەن ئینجە)دا دەڵێین: بە ڕێزەوە یادی هونەرمەندانی شەهیدمان عەلی تەمەل، عەبدۆلمەلیک شێخ بەکر و هۆگر دەکەینەوە و بۆ ئێمە ئەوان هۆکاری زیندوو ڕاگرتنی ناسنامە، کولتووری کوردەواری، تێکۆشان و ئەوان گەرەنتی ئازادی داهاتوومانن".

ئەحمەد کایا لە گۆرانییەکدا خۆشەویستی خۆی بۆ ڕێبەر ئاپۆ دەربڕی و وتی: "بە سوێند ئێمە بیری هاوڕێکەمان کردووە، سوێند دەخۆم بیری ئاپۆمان کردووە". ئێمە وەک هونەرمەندانی تەڤ-چاند و کەوانی-زێرین دەڵێین: "بەڕێز ئەحمەد کایا، ئێمەش زۆر بیری تۆ و ڕێبەر ئاپۆمان کردووە". بەم بۆنەیەوە، ئێمە بەهەستێکی دڵسۆزانە، بە هونەرەکەمان لە هەموو بوارێکدا، بەشداری کەمپینی ئازادی دەبین و لە پێناو ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆدا بەردەوام دەبین لە خەباتمان.

ئێمە بە ڕێز و حەسرەتەوە یادی ئەحمەد کایا و نورسەن ئینجە (ساریا) دەکەینەوە و دەمانەوێت بڵێین کە ئەوان هەمیشە وەک ڕووناکی ڕۆشنایی لەناو کولتوور و تەڤگەرەکەماندا دەمێنن.