ئاوازێک بە دەنگی گەریلای شەهید سەما مارینۆس

گەریلا تیڤی ئاوازێکی بەدەنگی گەریلا سەما مارینۆس (ڤاحیدە کورت) بڵاو کردووتەوە کە لە ساڵی ٢٠١٨ لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە جولەمێرگ شەهید بووە.

کورتە ئاوازێک لە گەریلا تیڤی بلاو کراوەتەوە، کە لەلایان شەهید سەما مارینۆس گوتراوە.

ئاوازەکە دڵسۆزی بە خاکی کوردستان نیشان دەدات بە تایبەتی بۆ هەرێمی سەرحەد وتراوە. لە ئاوازەکەدا باس لەوە دەکرێت هەرێمی سەرحەد گۆڕەپانی گەریلایە، جوانی سروشتەکەی بە دەنگی گەریلا سەما مارینۆس زیندوو دەبێتەوە.

گەریلا سەما مارینۆس لە ٢١ی تەمموزی ٢٠١٨ لە دۆڵی مارینۆس لە شاری جولەمێرگ لەگەڵ ٧ هەڤاڵی دیکەی لە هێرشێکی ئاسمانیدا شەهید بوون.