باس لەوە دەکرێت کە کودەتا دژی ئەسەد کراوە

باس لەوە دەکرێت کە لە دیمەشق بە سەرپەرشتی لیوا حوسام لۆقا کە سەرۆکی هەواڵگریی گشتییە، کودەتا دژی ئەسەد کراوە.

لە دیمەشقی پایتەختی سوریا دەنگی تەقەیەکی زۆر دەبیسترێت، بۆیە دەنگۆکان دەربارەی هەوڵی کودەتا زیاتر بوون.

پەخشی تەلەفزیۆنی فەرمی ئاژانسی هەواڵی عەرەبی سوریا (سانا) وەستاوە و ماڵپەڕی عەرەبی و ئینگلیزی ئاژانسەکە ناکرێنەوە.

لە پایتەخت، لە نزیک بینای ڕاگەیاندنی دەوڵەت و سەرۆکایەتی فەرماندەیی گشتی، دەنگی تەقینەوە و تەقەی زۆر دەبیسترێت.

سەرچاوە خۆجیەکان ڕایدەگەیەنن حوسام لۆقا کە سەرۆکی بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگریی گشتی ڕژێمە، هەوڵدەدات بەشار ئەسەد لە دەسەڵات دووربخاتەوە.

هەروەها ڕاگەیاندرا لە گەڕەکی کفر سوسای دیمەشق لەنێوان گاردی کۆماری سوریا و لیوای ٤ ی سوپای سوریا پێکدادان ڕوویداوە و چەندین بینای دەوڵەت گولـلەباران کراون.