بە دیمەن

بایک: رێبەر ئاپۆ بەبەرخودان لە دژی پیلانگێڕان بەها مرۆڤایەتیەکانی پاراست

هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە جەمیل بایک لەبارەی پیلانگێریی ٩ی تشرینی یەکەم قسەیکرد و رایگەیاند، "رێبەر ئاپۆ بە بەرخودانی خۆی لە دژی پیلانگێڕان بەهاکانی گەلەکەمان، گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و مرۆڤایەتی پاراست.

هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەریی کەجەکە جەمیل بایک لە ساڵیادی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٨ کە لە دژی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستیپێکرد، قسەی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) کرد. بەشی یەکەمی چاوپێکەوتنەکەی جەمیل بایک بەم جۆرەیە:

پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی لە کەسایەتی رێبەر ئاپۆدا لە دژی گەلی کوردستان، لە دژی گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و تەواوی مرۆڤایەتی بەڕێوەچوو. پیلانگێری نێونەتەوەیی ٢٦ ساڵی بەسەردا تێپەڕبوو، ئێستا پێدەنێینە ساڵی ٢٧ەمینەوە. لە کەسایەتی رێبەر ئاپۆدا لەسەر گەلەکەمان، گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و مرۆڤایەتی بەراستی ستەمێکی گەورەیان کرد. دەتوانم بڵێم سوکایەتی کرا. رێبەر ئاپۆ لە دژی ئەو پیلانگێرییە بەرخودانی گەورەی مێژوویی ئەنجامدا. بەم بۆنەوە سڵاو ئاراستەی رێبەر ئاپۆ دەکەم، رێزی خۆم، پابەندبوونی خۆم رادەگەیەنمەوە. ئەو بەڵێنەی بە رێبەر ئاپۆمان داوە دووبارە دەکەمەوە. لە دژی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی بە پێشەنگایەتی خالید ئۆڕاڵ بەرخودانێک ئەنجامدرا ئەوە بووە هێڵێکی بەرخودان. نەک هەر کادرەکانی بزوتنەوە، بەڵکوو گەلی کوردیش لەو هێڵەدا بەشداربوون، لەمڕۆدا مرۆڤایەتیش لەو هێڵەدا بەشدارە. تادێت ئەو هێڵە بەرەوپێشدەچێت، سەردەکەوێت و تائەمڕۆ بەردەوامە. لەئێستا بەدواوەش بە بەهێزی بەردەوام دەبێت. لە کەسایەتی رێبەر ئاپۆدا لە بەرامبەر گەلەکەمان، گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، مرۆڤایەتی ستەمێکی گەورە، گوشارێکی گەورە، ئەشکەنجەی گەورە کراوە. هەربۆیە رێبەر ئاپۆ لە بەرخودانەکەیدا بەهاکانی گەلەکەمان، بەهاکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەهاکانی مرۆڤایەتی بە بنەما دەگرێت، نوێنەرایەتی دەکات و جێبەجێیان دەکات.

پیلانگێڕی لە رێگەی گۆشەگیرییە بەردەوامە

ئەگەر بەرامبەر رێبەر ئاپۆ پیلانگێرییەک کرا و پێداگریی لەسەر دەکرێت، ئەمڕۆ ئەو پیلانگێڕییە لە رێگەی گۆشەگیری رەهاوە بەردەوامە، دەبێت مرۆڤ باش لەوە تێبگات. بۆ ئەوەی مرۆڤ بە باشی تێیبگات دەبێت لە مامەڵەی سیستمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری، سیستمی داگیرکەری قڕکەر، سیستمێک کە لە سەرووی دەوڵەت و حکومەت دامەزراوە باش تێبگات. ئەگەر مرۆڤ بە باشی لە مامەڵەی ئەوان لەگەڵ کورد تێنەگات، مرۆڤ ناتوانێت بە باشیس لە پیلانگێریی نێونەتەوەیی و گۆشەگیری رەها کە لە ئێستادا بەڕێوەدەچێت تێبگات. بنەماکەی لە بنەڕەتدا لە کۆبوونەوەی قاهیرەدا دانرا. لە رێگەی کۆبوونەوەی قاهیرە سیاسەت بەسەر رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا جێبەجێکرا. رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دابەشکرا، هەم عەرەبەکان، هەم کورد دابەشکران. لەسەر ئەو پارچەکردنە سیستمی مۆدێرنیتەی سەرمایەدارییان چەسپاند، لەسەروو ئەوەوە بەڕێووەیان برد. کاتێک لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ئەو پارچەبوونەیان پێشخست، نکۆڵییان لە گەلی کورد کرد. وتیان کورد چیتر بوونی نییە. ئەگەرچی هەبوو، بەڵام لە سیاسەتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، لە سیاسەتی مۆدێرنیتەی سەرمایەداریدا ئیتر کورد جێگەی نەبووەوە. لەبەر ئەوەش سیاسەتی قڕکردن، سڕینەوەیان بە بنەما گرت. لەبەر ئەوە کورد لە دەرەوەی سیستمێک کە پەرەی پێدرا، هێڵرایەوە. واتای ئەمە چییە؟ ئیتر کورد هیچ مافێکیان نییە.

بە تەواوەتی لەو مافانە داماڵدران کە هەموو گەلێک هەیەتی. ئەو سیاسەتە کە لە کۆنەوە تائەمرۆ بەڕێوەدەبرێت، لەسەر ئەو بنەمایە بەڕێوەدەچێت. واتە سیاسەتی قڕکردن قەبوڵکرا. دەوڵەتانی داگیرکەر ئەو سیاسەتە درێژە پێدەدەن. ئەگەر مرۆڤ بە باشی لەوە تێنەگات، مرۆڤ ناتوانێت ئەو یاسایانەی کە دواتر لە دژی کوردان پەرەیان پێدرا، لێیان تێبگات. دەزانرێت کە چەندین یاسا داڕێژران، پلانی چاکسازی خۆڕهەڵات (شارک ئیسلاحات) یاسای تونجەلی (دەرسیم) و پەیوەست بەوەشەوە زۆر یاسا پێشخران. ئامانجی ئەو یاسایانە هەرهەموویان ئەوەبوو کە چۆن کورد لەناوببەن. سەرجەم ئەو یاسایانە لەسەر ئەو بنەمایە پێشخران. ئێستا یاساکانی دەوڵەتی تورک یاسای قڕکردنی کوردانن. لە تورکیا تەنیا یەک یاسا بۆ کورد هەیە. ئەو یاسایە چییە؟ ئەوەیە کە دەسەڵات دەبێت بە تەواوەتی قڕکردنی کوردان بە بنەما بگرێت. ئەوەی لەسەر حکومەت پێویستە ئەوەیە کە درێژە بە لەناوبردنی کوردان بدات و بیگەیەنێتە ئەنجام. ئەوەی ئەو سیاسەتە بە بنەما نەگرێت هەرگیز ناتوانێت بێتە سەر دەسەڵات و ناشتوانێت لەسەر دەسەڵات بمێنێتەوە. ئەگەر ئاکەپە-مەهەپە هێنراونەتە سەر دەسەڵات و لەسەر دەسەڵات دەهێڵدرێنەوە، بۆ ئەوەیە کە قڕکردنی کوردان تەواو بکەن هێنراونەتە سەر دەسەڵات. بۆیەش لەدەسەڵات دەهێڵدرێنەوە. ئاکەپە-مەهەپە بە تەواوەتی دەسەڵاتداری خۆیان لەسەر بنەمای قڕکردنی کوردان بەرەوپێش دەبەن.

لە کۆبونەوەی قاهیرەدا هیچ حەق و مافێکی کوردان لەبەرچاونەگیرا

لە ئێستادا بە تایبەت دەوڵەتی تورک لەبەرئەوەی لەسەر قڕکردنی کوردان دامەزرێنراوە و بەردەوامە، بە مافی خۆی دەزانێت کوردان قڕبکات. گەر لەسەر کوردان پەرە بە کۆمەڵکوژی دەدات، هەموو شتێکی دژە-مرۆڤایەتی و قەدەغەکراو دەکات؛ گرتن، کوشتن، کوشت و بڕ لە سەر زیندانیان، ئەشکەنجەیان، وە سروشتی کوردان تاڵان دەکات، کوردان ناچار بە کۆچبەری دەکات، هەمووی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە خۆی بە مافدار و ڕاست دەزانێ. بۆچی؟ لەبەرئەوەی لە دژی کوردان سیاسەتی قڕکردن بەڕێوەدەبات. بۆ هەموو ئەمانەش خۆی بە حەقدار و ڕاست دەبینێ. وە مکوڕی دەکات لەوەی بە ئەنجام بگا. لەبەرئەوەی تاکە دەستوری خۆی بۆ کوردان لەسەر ئەم بنەمایەیە، بەڕێوەیشی دەبات. جەخت لەسەر ئەمە دەکاتەوە بۆئەوەی ئەنجام بەدەست بهێنێت. ئەمە حەقیقەتی دەوڵەتی تورکە. لەو کاتەی پیلانگێڕی نێونەتەوەی پیشخرا دەوڵەتی تورک ئەمەی بە هەل بۆخۆی زانی و وتی؛ دەمەوێت سود لەم فرسەتە وەربگرم، ئەو کۆمەڵکوژیەیی لەسەر کوردان هەیە، دەتوانم بەردەوامی پێبدەم، دەتوانم بگەم بە ئامانج.

پیلانگێڕی نێونەتەوەیش لە هەموو ڕوویەکەوە بە هاوکاری دەوڵەتی تورک کرا. لەبەرئەوەی ئەو سیاسەتەی سیستەمی مۆدێرنێتەی سەرمایەداری پەرەی پێدەدات، لەسەر لەناوبردنی کوردان بوو. لەبەرئەوەی دەوڵەتی تورکیش درێژە بەم سیاسەتە دەدات، هەربۆیە لە هەموو لایەکەوە پەرەیان بە هاوکاری دەوڵەتی تورکدا. دەوڵەتی تورکیش بەم هاوکارییانەوە دەیویست ئامانجەکانی خۆی پێکبهێنێت. لە ئێستادا ئەو سیستەمی کە لە ئیمراڵیدا پێشخراوە، سەرتاپا سیستەمێکی نا ڕەوایە، سیستەمێکە بەتەواوی لەلایەن گلادیۆوە پیشخراوە. یاساکانی گلادیۆ ماوەی ٢٦ ساڵە لە ئیمراڵیدا بەڕێوەدەبردرێت و هیچ مافێک پەیڕەوناکرێت. بۆچی؟ لەبەرئەوەی گەلی کورد مافی نیە. بە کۆبوونەوەی قاهیرە گەلی کورد بێ-مافکرا. گەر گەلێک ماف و حەقی نەبێت، ئەوا بۆ ئەو گەلە هیچ کاتێک ماف بە بنەما وەرناگیرێت. کێیش بۆ ئەم گەلە پەرە بە تێکۆشانێک بدات، بۆ ئەوەش هیچ کاتێک ماف بە بنەما وەرناگیرێت. هەتا هەم بۆ ئەو گەلە، هەمیش بۆ ئەوەی کە خاوەنداری لەم گەلە دەکات، بۆ ئەم گەلە تێکۆشین، ئازادی و دیموکراسی پێشخستبێ لەگەڵ ئەو گەلەدا بە تاوانبار دەبینرێت. هەربۆیە ئەو تێکۆشانەی ڕێبەر ئاپۆ و پەکەکە پێشیخستووە بە دژی خۆیانی دەیبینن و بە تاوان سەیری دەکەن. هەر بۆیە دووژمن لە دژی ڕێبەر ئاپۆ و پەکەکە پەرە بە بێ-مافی دەدات و هیچ ماف و دادپەروەرییەکیان بە بنەما وەرنەگرتووە. بە تەواوەتیش بۆ ئەمە پەرە بە یاساکانی گلادیۆ دەدەن. لە ئێستادا ڕێبەر ئاپۆ لە نێو بارودۆخی زۆر سەختدا لەدژی ئەم سیستەمە وەستاوەتەوە. یانی لە دژی گلادیۆ، سیستەمی گلادیۆ، وە لەدژی ئەو سیستەمەی گلادیۆ پەرەی پێداوە، سیستەمی مۆدێرنێتەی سەرمایەدارییە، لە دژی هەموو ئەوانەی هاوکاری ئەم سیستەمەیە و لەم سیستەمەدا جێگەیان هەیە وەستاوەتەوە و بەرخۆدانێکی  مێژووی پێشخست. بەهاکانی گەلی کورد و مرۆڤایەتی پاراست، نوێنەرایەتی کرد و دەیویست ئەم بەهایانە زیاتر بەرزکاتەوە. ئەو ڕێبازەی کە پێشیخستووە بە تەواوی لەسەر ئەم بنەمایەیە. هەر بۆیە خۆی کرد بە هێزی چارەسەری. بووە میراتی بۆ گەلی کورد و گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. چۆنێتی چارەسەرکردنی کێشەکانی کرد بە بنەمای خۆی. چارەسەرکردنی کێشەکان، کێ پیلانگێڕی نێونەتەوەی بەپێشخست، کێ ڕۆڵی لەم سیستەمەدا هەیە و خزمەتی کردووە، هەموو ئەوانەی شرۆڤەکرد. لەم شرۆڤانەدا ئەنجامی دەرخست، خۆی سەرلەنوێ ئاواکردەوە. لە کەسێتی خۆیدا گەلی کورد و مرۆڤایەتی سەرلەنوێ ئاوەدان کردەوە. بۆ گەلی کورد، مرۆڤایەتی و ژن پارادایمی نوێی پێشخست و ڕادەستیانی کرد. بەم شێوەیە هیوایانی فۆرمەلەکرد. بۆچی جەختەکەنەوە لەسەر پیلانگێڕێ و لە فۆرمی ئیمراڵیدا بەردەوامە؟ بێگومان هۆکاری هەیە و لە رێبەر فکر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ دەترسن. چونکە کاریگەری لەسەر سیاسەتی تورکیا و جیهان هەیە. کاریگەری لەسەر گەلی کورد و گەلانی جیهان هەیە و هیوابەخشیانە. ڕێگەی چارەسەرییان لەپێش دەکاتەوە. هەربۆیە پیلانگێڕان، خاینانی کورد، دەسەڵاتداری لە ڕێبەر ئاپۆ دەترسن.

گەلی کورد حەقیقەتی بنەماڵەی بارزانی بینی

گەر دەوڵەتی تورک 'مافی هیوا' قبوڵناکات، هۆکارەکەی ئەوەیە کە دەوڵەتی تورک، هیچ تێکۆشانێک بەناوی گەلی کورد و وەک کوردیش قبوڵناکات، دەیەوێت گەلی کورد بە قرکردنی تێپەڕێنێت، هەرچی هەبێت بە ناوی کورد و گەلی کوردەوە لەباری بەرێت، هەربۆیە مافی هیوا قەبوڵناکات. هەربۆیە لە  کۆبوونەوەی قاهیرەدا نکۆڵی لە گەلی کوردکرا و خستیانە دەرەوەی سیستەمی جیهانەوە. هیچ مافێکییان بەگەلی کورد نەدا. گوتییان گەلی کورد هیچ مافێکی ژیانکردنی نیە. لەسەر ئەم بنەمایە پەرەیان بە سیستەمی خۆیاندا. وە دەوڵەتی تورکیش لەسەر ئەم بنەمایە لە پەیاماننامەی لۆزانەوە دامەزرێنرا. هەربۆیە دەوڵەتی تورک مافی کورد قبوڵناکات. هەربۆیە مافی هیوایش بۆ ڕێبەر ئاپۆ قبوڵناکەن. لە  ئێستادا نزیکبوونەوە لە ڕێبەر وەک کاغەزی  تورنوسۆلە (لتیموس)، ڕاستی هەموو کەسێک دەردەخات. لە ئێستادا ئەو  بەرخۆدانەی ڕێبەر ئاپۆ لە ئیمراڵیدا بەڕێوەی دەبات حەقیقەتی هەموو گەلی کورد دەرخات. لە هێلی تەڤگەری کورددا، هێڵی خیانەت چیە، هێڵی هاوکاری لەگەڵ دووژمندا چییە، هێڵی وڵاتپارێزی و شۆڕشگێڕی چییە، چی لە مرۆڤەکان دەخوازێت لە هەموو ڕوویەکەوە ئەمە پیشان دەدات و بۆ هەمووکەسێکی ڕوونکردەوە. هەر بۆئەمەش کوردان لە حەقیقەتی بنەماڵەی بارزانی تێگەشتن.

ئەمەش بۆ گەلی کورد دەستکەوتێکی گەورەیە. چونکە تا ئێستا گەلی کورد وەها تێگەیشتبوو کە ئەم بنەماڵەیە بۆ گەلی کورد تێکۆشان دەکەن. بەڵام دەرکەوت ئەم بنەماڵەیە لە پێناو خۆیان هەر کارێک دەکەن. هەر بۆیە لەگەڵ دوژمنی گەلی کورد دژی بە کورد دەستیان بە هاوکاری کرد. ئەم ڕوون بوونەوە دەستکەوتێکی گەورەیە بۆ گەلی کورد. چونکە نەک هەر خیانەتکارانی کوردی ئاشکرا کردووە، بەڵکوو وای کردووە لێ تێبگەن. نەک هەر وڵاتپارێزیی، بەڵکوو شۆڕشگێڕیی کوردیشی ئاشکرا کرد و ناساندی. هەروەها جگە لەمەش ئەوانەی دەڵێن من سۆسیالیستم، دیموکراتم، ڕۆشنبیر و ئازادیم دەوێت، دژی فاشیزم و جینۆسایدم، ڕاستی هەمووانی ئاشکرا کرد. بەڕاستی کێ گرنگی و خاوەنداری لەم بەهایانە دەکات، کێ خۆی لە بن ئەم بەهایانەدا دەشارێتەوە، هەموو ئاشکرا بوو. هەروەها کێ لە جیهاندا دۆستی کوردە، کێ دوژمنی کوردە و بۆچی دوژمنایەتی کورد دەکەن، ئەوانەشی ئاشکرا کرد. ئەمە دەستکەوتێکی زۆر گەورەیە بۆ گەلی کورد. چونکە ڕێبەر ئاپۆ بەتەمەنی خۆی بۆ ئەم مەسەلە تێکۆشانی کردووە. بە واتایەکی تر لە کوردستان بەرەی خیانەت و وڵاتپارێزی لەیەکتر جیابوونەتەوە، مردن و ژیان لەیەکتر جیابوونەتەوە، ئەمەش بۆتە هۆی ئەوەی گەلی کورد لە دۆست و دوژمنانی تێبگات. ڕێبەر ئاپۆ بەتەمەنی خۆی بە تەواوی لەسەر ئەم بنەمایە ژیاوە و لەسەر ئەو ئەساسە تێکۆشانی بەرەوپێش بردووە. لەم تێکۆشانەدا، هەم ڕێبەر ئاپۆ و هەم گەلی کورد و پەکەکە ئازارێکی زۆریان کێشاوە، بەدیلێکی زۆریان داوە، بەڵام لە ئەنجامدا ئامانجەکەیان بەدەست کەوت.

ئەوروپا وەهای دانابوو کە دەوڵەتی تورک پەکەکە لەناودەبات

دامەزراوەکانی ئەوروپا کۆبوونەوەیان ئەنجامدا و لەو کۆبوونەوەیەدا ساڵێکی دیکەیان دەرفەت بە دەوڵەتی تورک بەخشی. ئەوروپا لە ساڵی ٢٠١٤ لە بڕیارێکیدا رایگەیاند دادگاییکردنی ڕێبەر ئاپۆ دادگاییکردنێکی دروست نەبووە و هیچ یاسایەکی تێدا پەیڕەو نەکراوە، هیچ دادپەروەرییەک بەکار نەهاتووە. دەبێت دووبارە بڕیاری لەسەر بدرێتەوە و لە سەر ڕێبەر ئاپۆ لە ئیمراڵی ئەشکەنجە ئەنجام دەدرێت. مافەکانی ڕێبەر ئاپۆ به تەواوی پێشێل ده کرێت. هەرچەندە ئەنجومەنی ئەوروپا ماوەی ١٠ساڵە هیچ بڕیارێکی دیکەی نەداوە. بۆچی بڕیاریان نەداوە و بۆچی ئەنجومەنی ئەوروپا بۆ ماوەی ١٠ساڵە لە سەر بڕیارەکەی نەوەستاوە؟ چونکە دەوڵەتی تورک لە دژی ڕێبەر ئاپۆ، پەکەکە و دژی کوردانی ئازادیخواز بڕیاری دەرکردبوو و لە پراکتیکدا جێبەجێ دەکرد، بڕیارەکەی تەسلیمیەت بوو. واتە ئەوەی بەناوی کورد و کوردستان، ڕێبەر ئاپۆ و پەکەکە هەیە بە تەواوەتی لەناوی ببەن. بڕیارەکە لەسەر ئەم بنەمایە بوو، هەروەها ئەنجوومەنی ئەوروپا چاوەڕێی ئەوەی دەکرد دەوڵەتی تورک ئەو بڕیارەی کە وەریگرتووە، جێبەجێ بکات.

ئەنجومەنی ئەوروپا وای دانا بوو کە دەوڵەتی تورک پەکەکە لەناودەبات و جینۆسایدی کورد تەواو دەکات، بۆیە چیتر پێویست ناکات مافی هیوا بۆ ڕێبەر ئاپۆ بگەڕێننەوە، بۆیه هەم پێش پیلانگێڕی و دوای پیلانگێڕیی لەهەموو لایەکەوە هاوکاری دەوڵەتی تورکیان کرد. له بەر ئەوەی دەوڵەتی تورک بە هاوپەیمانی لۆزانەوە خۆیان دروستیان کردووە. ئەو هاوپەیمانێتیە کێ دروستی کردووە؟ ئەوانەی کۆبوونەوەی قاهیرەیان بەرێوه برد و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیان دابەش کرد. ئەوانەی بەشداریان له سیستەمی جیهانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا کرد، نکۆڵیان لە کورد کرد و له یاسا و ماف خۆی بێبەرییان کرد و بڕیارەکەی خۆیان و دەوڵەتی تورکیان بە بنەما وەرگرت. بەڵام بەهۆی خاوەنداری بەرفراوان لە ڕێبەر ئاپۆ و پەکەکە گەیشتە ئاستێکی بەرز و دۆستانی پەکەکە لەو پێناوەدا تێکۆشانیان کرد، هیوای ئەوروپا و دەوڵەتی تورک بەدی نەهات کە بەهیوای لەناوبردنی پەکەکە و جینۆسایدی گەلی کورد بوو، بۆیە ناچار بوون جارێکی لەسەر بڕیارەکانیان کۆببنەوە.

لە شوێنێک ئەگەر دیموکراسی و ئازادی بە لایەنێک بدرێت، فاشیزم سەر هەڵدەدات

ئەگەرچی گفتوگۆیان کرد، بەڵام ساڵێکی تر کاتیان بە دەوڵەتی تورک بەخشی، ئەمە لەسەر داوای دەوڵەتی تورکیا ڕوویدا. چونکە دەوڵەتی تورک ئێستا بە هەموو لایەک دەڵێ ئێمە دژی پەکەکە و ئەو تێکۆشانەی کە ڕێبەر ئاپۆ بەڕێوەی دەبات، زۆر کارمان کردووە. ئیتر لە ماوەیەکی کەمدا پاکتاو و کۆمەڵکوژیان دەکەین. بۆ ئەوەش ساڵێکی تر هاوکاریم بکەن. چونکە تورکیا ئەمەی داوای کردووە، ئەنجومەنی ئەوروپا بۆ ماوەی ساڵێک جارێکی دیکە دەرفەتیان پێدا. ئەمەش مانای ئەوەیە کە دەتوانن درێژە بە ئەشکەنجەدانی ڕێبەر ئاپۆ بدەن، ئەگەر دەتانەوێت پەکەکە لەناوببەن، جینۆسایدی کورد تەواو بکەن، دەتوانن بیکەن. بەم بڕیارە هاوکاریی و خزمەتگوزارییان بە دەوڵەتی تورک بەخشی. بە واتایەکی تر ئەوروپا لە بنەڕەتدا ئاگاداری هەموو بڕیارەکانی خۆیەتی. ئەو بڕیارەی دەوڵەتی تورک سەبارەت بە ڕێبەر ئاپۆ و پەکەکە و کۆمەڵکوژی کوردانی داوە، هەمان بڕیارە کە لە قاهیرە دراوە. لەسەر ئەم بنەمایە دەوڵەتی تورک جینۆساید و پاکتاوکاری ئەنجام دەدات. دەوڵەتی تورک تەنیا کورد جینۆساید ناکردووە. لە تورکیا گەلانی تر، ئایین و کولتووری تر هەبوون و هەموویانی جینۆساید کردووە. تەنها کورد مایەوە، دەیەوێت کوردیش لەناو ببات. داوای دەرفەتەکانی تورکیا بۆ تەواو کردنی کۆمەڵکوژییە، لەسەر ئەم بنەمایە داواکارییەکەی وەرگیراوە. لە مێژووی ئەوروپادا، بەم شێوەیە، تێکۆشانی زۆر بۆ دیموکراسی و ئازادی هەبووە و بەها دروست بووە، ئەوان هەمووی ژێر پێ دەکەن. پێویستە گەلانی ئەوروپا ئەمە ببینن و قبوڵی نەکەن. پێویستە دژی ئەمە بوەستنەوە و بڵێن ئێمە بە ساڵانە تێکۆشانمان لەو بارەوە داوە. ئێمە خاوەنی ئەم بەهایانەین و خاوەنداری لێبکەن. چونکە تادێت ئەوروپا زیاتر لەو بەهایانە دوور دەکەوێتەوە، بەو هۆیەوە بزووتنەوەی فاشیزم لە ئەوروپادا گەشە دەکات. چونکە یاسا و دادپەروەری، دیموکراسی و ئازادی مرۆڤ لەبەر چاو ناگرێت، لە ئەنجامدا چی پێش دەکەوێت؟ فاشیزم. ئەگەر ئەمڕۆ لە هەموو شوێنێکی ئەوروپا پارتە فاشیستەکان گەشە دەکەن، ئەمە هۆکارەکەیە. بۆ گەلانی ئەوروپا کە لە پێناو دیموکراسی و ئازادیدا تێکۆشان دەکەن و دژی فاشیزم، نادادپەروەری و ستەم دەوەستنەوە، پێویستە ئەمە ڕاستیانە ببینن و قبووڵی نەکەن.

سیستەمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری لە کەسایەتی ڕێبەر ئاپۆدا لە دژی مرۆڤایەتی، دژی بەهاکانی مرۆڤایەتی، دژی دیموکراسی، ئازادی، دادپەروەری، یەکسانی بەکار دەهێنێت، لە جیهاندا کە دیموکراسی و ئازادی و دادپەروەری بنەڕەتین، تێکۆشانی دیموکراسی، ئازادی، پێویستی بە دادپەروەری و یەکسانی هەیە. ئەگەر سیستەمی مۆدڕنیتەی سەرمایەداری کە لە جیهاندا، نوێنەرایەتی ئەو دەسەڵاتدارانە دەکات لەم سیستەمەدا، دژی گەل، ژنان، گەنجان، کرێکاران، گوندنشینان، دژی هێزەکانی دیموکراسی، ئازادی، سۆسیالیزم، دەبێتەوە بەهاکان کە بە ساڵان بەدەست هاتووە دەخاتە ژێر پێیەوە، بۆیە نابێت بەس چاودێری بکەن. لە بەرامبەریدا پێویستە بوەستنەوە و خاوەنداری لە بەهاکان بۆ داهاتوو بکەن. ئەمڕۆ ڕێبەر ئاپۆ خاوەنداری لە بەهاکانی مرۆڤایەتی و دیموکراسی، ئازادی و سۆسیالیزم دەکات. بۆیە ئەو هێزانە پێویستە خاوەنداری لە ڕێبەر ئاپۆ بکەن. چارەنووسی خۆیان و ڕێبەر ئاپۆ وەک یەک ببینن. دژی پیلانگێڕی و گۆشەگیری بوەستنەوە و بۆ دیموکراسی و ئازادی تێکۆشانیان بەرز بکەنەوە. بۆ ئەوەی ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەر بکرێت، پێویستە تێکۆشان پەرەی پێ بدرێت.

درێژەی هەیە..