لە بەیاننامەکەی دەستەی سەرۆکایەتی گشتی کەجەکە سەبارەت بە شکاندنی گۆشەگیری لەسەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، دەستەبەرکردنی ئازادی، هەروەها تێکشکاندنی یەکجارەکی پلانە شەڕخوازانەکانی ڕژێمی ئاکەپە-مەهەپە دژی کورد و لەناوبردنی پیلانگێڕی لە ساڵی نوێدا، بانگەوازی لە هەموو لایەک کراوە هەتا سەرکەوتن لە بەرزترین ئاستدا تێکۆشان بەڕێوە ببەن.
دەستەی سەرۆکایەتی کەجەکە ڕایگەیاندووە کە گەریلاکانی ئازادیی کوردستان سەرەکی ترین بەربەستن لە بەردەم سەرکەوتنی پیلانگێڕیی و ڕایگەیاندووە، "هێزەکانی گەریلا بە شێوەیەکی بە هێز گرێدراوی ڕێبەر ئاپۆن و وەک ناوەندی مۆراڵ و هێز سەیری دەکەن. بە هێز و تێگەیشتنێکەوە کە لە ڕێبەر ئاپۆ وەریدەگرن، لە هەموو بارودۆخێکدا بەرخۆدان دەکەن."
بەیاننامەکەی کەجەکە بەم شێوەیە:
" لە کەسایەتی ڕێبەر ئاپۆدا پیلانگێڕی نێونەتەوەیی دژ بە گەلی کورد ٢٦ساڵ بە تێکۆشان بۆ مانەوەی لە دوای خۆی بەجێهێشت. ئێمە جارێکی تر بە تووڕەییەکی زۆرەوە پیلانگێڕی نێونەتەوەیی ٩ی تشرینی یەکەم ئیدانە و نەفرەت دەکەین. هەروەها لە دژی هەر جۆرە پیلانگێڕییەک لە دژی گەلی کورد و تێکۆشانی ئازادی، بەرخۆدان دەکەین.
شەهیدە قارەمانەکانمان کە بە دروشمی "ناتوانن ڕۆژمان تاریک بکەن" بۆ ئیدانەکردنی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی ٩ی تشرینی یەکەم خۆیان کردە بازنەیەک لە ئاگر و ڕێگریان لە ئامانجە گڵاوەکانی پیلانگێڕی سەر ڕێبەر ئاپۆ کرد. هەروەها لە کەسایەتی خالید ئۆراڵ و سەلامەت مەنتش و ئاینور ئارتان بە ڕێز و منەتدارییەوە یادی هەموو شەهیدانی گەلەکەمان بەرز ڕادەگرین.
سڵاو ئاراستەی ڕێبەر ئاپۆ دەکەین کە لە ماوەی ٢٦ی ساڵی پیلانگێڕی لە ژێر هەلومەرجی دیل گرتن و سیستمی گۆشەگیری ئیمرالی بە هێز و ئیرادەیەکی بەرزەوە بە بەرهەمهێنانی فکری بێوێنەوە بەرخۆدان دەکات.
هێزە هەژموونیەکانی سەرمایەداری نێونەتەوەیی بە سەرکردایەتی ئەمریکا کە بە پڕۆژەی گەورەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، خۆیان بۆ دەستپێکردنی سەدەی ٢١ ئامادە دەکرد، ڕێبەر ئاپۆ و تێکۆشانی ئازادیی کوردیان بە پێشەنگایەتی پەکەکە بە سەرەکیی ترین بەربەست لەبەردەم بەرژەوەندییە ئیمپریالیستی و مۆدێرنیتەی سەرمایەداری دەزانی. چونکە هەر ئەو کاتە بینینیان و لایان ئاشکرا بوو کە ئەو کوردە ئازادەی کە ڕێبەر ئاپۆ خوڵقاندوویەتی تەسلیمی ئەوان نابێ و توانای ئەوەی هەیە کاریگەری لەسەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکات. کوردستان بەسەر چوار وڵاتی سەرەکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دابەش کراوە و تێکۆشانی ئازادی کورد بە پێشەنگایەتی پەکەکە، کوردی لە هەر چوار پارچەدا کێشاندە ناو تێکۆشانێکی گرنگەوە و کورد لە هەر چوار پارچەی کوردستان و دەرەوەی وڵات بە تێگەیشتنی ئازادییەوە خۆیان بەهێز کرد و نەیانویست سەدەیەکی تر بەبێ پێشەنگ و بێ ستاتۆ بەسەر ببەن و لەسەر ئەم بنەمایە بەبێ دوودڵی خۆیان بە بیر و ڕامانی ڕێبەر ئاپۆ و تێکۆشانی ئازادی ڕازاندەوە و لە هەموو بوارەکانەوە خاوەنداریان لە تێکۆشانی ئازادیی کرد. هەنگاو بە هەنگاو بە بەهاکانی ئازادی و دێموکراسی، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیان دەکردە ناوەندی گەورەترین گۆڕانکارییەکان. بۆیە هێزە هەژموونیە سەرمایەدارییەکان بە پێشەنگایەتی ئەمریکا لە پیلانگێڕی نێونەتەوەیی ٩ی تشرینی یەکەم، هەوڵی لەناوبردنی ئەو ئیرادە نوێیەی ئازادی کوردیان دا کە ڕۆڵی سەرەکی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەگێڕا لە داهاتوو. بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانیان هەر جۆره بەدیلێکیانداوه چونکە ئەوان هەموو شتێکیان لەبەر چاو گرتبوو؛ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا کە تێکۆشانی کورد بۆ ئازادی کۆتایی پێ هاتبووە و لەناوچووبوو هێشتا بە ئاسانی سەر هەڵدەدات و دووبارە دادەڕێژرێتەوە.
ئامانجە هەرێمیەکانی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی ٩ی تشرینی یەکەم بەم شێوەیە بوو و ئامانجی سەرەکی ئەوە بوو کە کورد بە بێ ناسنامە و پێشەنگایەتی، وەک سەدەی رابردوو بمێنێتەوە. چونکە گەلی کورد لە دژی هەژموونی سیستەمی جیهانی سەرمایەداری سەری دانەنواندبوو و بە تێکۆشان لە دژی سیاسەتی نکۆڵی و لەناوبردنی دەوڵەتی مرۆڤکوژی تورک بەرخۆدانی دەکرد.
بەڵام بەسایەی چەمکی نوێی بەرخۆدان و خوڵقاندنی بەرهەمی فکری ڕێبەر ئاپۆ و ئاستی بەرزی خاوەندارێتی گەلی وڵاتپارێز و ئیرادەی بەهێزی تێکۆشانی گەریلاکانی ئازادی کوردستان ئامانجە گڵاوەکانی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی هەڵوەشێندرایەوە و ڕێگەنەدرا بگاتە ئامانجی خۆی. لە ماوەی ٢٦ساڵی پیلانگێڕی نێونەتەوەییدا، راستیەکی زۆر زیاتری تێگەیشتنی و بەڕێکخستنی، شێوازی گەریلایەتی پرۆفیشناڵ، پەکەکەی تێگەیشتووتر و بەهێزتر کرد لە ئاستی سیاسی پراکتیکدا. گەلی کورد لەماوەی ٢٦ ساڵی ڕابردوودا بەها کۆمەلایەتی و نەتەوەییەکانی خۆی بنیات ناوە و ڕۆانگەیەکی بەڕێکخستنی و دێموکراتیکی بەرهەم هێناوە.
بەڵام ئامانجە بەرفراوانەکانی پیلانگێڕی پووچەڵکراو هێشتا لەلایەن هێزە پیلانگێڕەکانەوە بە شێوازی جوراجۆر سەر هەڵدەدەنەوە. هەوڵ دەدرێت لە زۆر بواردا بە ڕێبازی نوێی بەردەوام بێت. 'دیلگرتنی' ڕێبەر ئاپۆ لە زیندانی ئیمرالی و سەپاندنی ئەشکەنجە و گۆشەگیری ڕەها لایەنێکی نوێی ئەو پیلانگێڕییەیە. بە داخستنی دەرگای ئیمرالی لە لایەک دەیانەوێت گەلی کورد لە سەرۆکایەتی بێبەش بکەن، لە لایەکی دیکەوە دەیانەوێت کێشەی مێژوویی کورد کە گەورەترین و سەرەکی ترین کێشەی تورکیایە، لە بواری سیاسیەوە بێ چارەسەری بهێڵنەوە و پرۆسەی دیموکراتیزەکردنی تورکیا ئاستەنگ بکەن.
دۆسیەی ڕێبەر ئاپۆ دۆسیەی سەدەیەکە و چارەسەرکردنی چارەسەری سەدەیەک دەبێت. چارەسەری دۆسیەی مێژوویی لەم جۆرە، کە ئاسەواری خۆی لە ماوەی سەدەیەکدا بەجێهێشتووە، بەبێ تێکۆشانی شۆڕشگێڕانە سەرناکەوێت. بەڵام پێویستە ئەو بنەما یاسایی و سیاسییانەی کە تێکۆشانی سیاسیی خوڵقاند، بەشێوەیەکی بە هێز هەڵسەنگێندرێت. وەک گەلەکەمان و ڕای گشتی دیموکراتیک کە تێبینی دەکات، بەپێی یاسا نێونەتەوەییەکانی ئێستا، هەلێکی پێویست بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ دروست بکەن. بەپێی یاسا نێونەتەوەییەکان، سزایەک کە بەسەر ڕێبەرایەتیماندا سەپێندراوە، ئیتر ڕەوایەتی خۆی لەدەستداوە. لە دوایین کۆبوونەوەی کۆمیتەی وەزیرانی ئەنجوومەنی ئەوروپا، ناچاربوون دان بەو ڕاستییەدا بنێن، بەڵام بە 'سیاسەتی سپاردنی بۆ کاتێکی تر' کوردیان بە کردەوە سەرقاڵ کرد. ئەم سیاسەتی دواخستنەی ئەنجومەنی ئەوروپا لە ڕاستیدا جێگەی قبوڵکردن نییە.
لە لایەک دۆخەکە لە ڕووی یاسای نێونەتەوەییەوە بەم شێوەیە بوو، لە لایەکی دیکەشەوە ڕژێمی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە کە دوژمنی کوردە، لە پیلانێکی یاسایی گەورەدا لە دژی ڕێبەر ئاپۆ بەشدارە. سزای دیسپلینیی بێ بنەما بەسەر سەرۆکایەتیماندا دەسەپێنێت و بەم شێوەیە یاسا پێشێل دەکات. بە سزای دیسپلینیی ئۆتۆماتیکی، هەوڵدەدرێت دۆخی 'دیلبوون' بەسەر سەرۆکایەتیماندا بۆ هەمیشە بەردەوام بکەن. بۆ ئەوەی ڕێگری لە سکاڵا و سزا دیسپلینییەکان بکەن، هیچ زانیاریەک نادەن بە پارێزەرانی سەرۆک ئاپۆ. بەم شێوەیە ڕژێمی فاشیستی دەوڵەتی تورک هەوڵ دەدات بڕیاری 'پێشێلکاری'ی دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا سەبارەت بە سزای 'زیندانی هەتاهەتایی' پووچەڵ بکاتەوە. هاوکات درێژە بە گۆشەگیری ڕەها و پیلانگێڕییەکە بدات. بۆیە پێویستە هەموومان ڕاستیەکان بیبینین و بە هەموو شێوەیەک بۆ ڕێگریکردن لە پیلانەکان تێکۆشانیان بەرز بکەنەوە.
ڕێبەر ئاپۆ بە فکری ئازاد هەلومەرجی دیل بوون و ئەشکەنجەی ئیمرالی هەڵوەشاندەوە و پارادایمێکی نوێی کۆمەڵایەتی ئازادی پارێزی ژنانی دیموکراتیک و ئیکۆلۆژیی خوڵقاند و بەم شێوەیە پێشکەشی گەلی کورد و گەلانی ستەملێکراوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهانی کرد. ئەم بیرۆکە نوێیە کە ڕێبەر ئاپۆ بە شەخسی خۆی ژیا و خوڵقاندی، سەرەتا بۆ کورد و گەلی کوردستانە، بەڵام بۆ گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهانیش وەک رێگەچارەیەکی ئازادیخوازانەیە. ئەم ئاستە فکرییە ناوازەیە کە لە دۆخی دیلی، ئەشکەنجە و گۆشەگیری ڕەهادا خوڵقاندوویەتی، وەک مڵکێک وایە بۆ دیموکراتیک کردنی گەلانی جیهان و مرۆڤایەتی و لە ئاستێکی بەرزدا خاوەنداریەتێکی بەهێزی لێدەکرێت. هەروەها پەیوەندییەکی زۆر مانادار و بەنرخی خوشک و برایەتی لەگەڵ گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەم لەگەڵ گەلانی جیاواز لێدەکەوێتەوە. چونکە پەیوەندی خوشک و برایەتی، ئاشتی و دیموکراسی کە ڕێبەر ئاپۆ دەیەوێت لە نێوان گەلان، بیروباوەڕ و کولتوورەکاندا بخوڵقێنێ، بەهایەکی نوێ بۆ مرۆڤایەتی، دیموکراسی و ئازادی بەرهەم دەهێنێت. سیستەمی دەوڵەت و دەسەڵات کە ئایدۆلۆژیای سەرمایەداریی وەک پیشەسازی و دەوڵەت نەتەوە سەری هەڵداوە، بووەتە هۆی قەیرانەکانی ژیان و کۆمەڵگا. ئەم بیرۆکەیەی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان وەک تاکە ڕێگای دەربازبوون لەم قەیرانانەدا سەیر دەکرێت.
هەڵمەتی "ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ، چارەسەری بۆ پرسی کورد" کە ساڵی پار بە پێشەنگایەتی دۆستانی گەلی کورد دەستیپێکرد، وردە وردە پاڵپشتی ڕۆشنبیران، نووسەران و ئاکادیمیستەکان، هونەرمەندان و پارێزەران، فێمینیست و ژینگەپارێزان و ئانارشیستەکان و کرێکاران و بەم دواییانە براوەکانی خەڵاتی نۆبڵ، ئاستێکی گرنگی خوڵقاند. جارێکی دیکە سڵاو ئاراستەی سەرجەم هەڤاڵان و تێکۆشانی بەنرخیان دەکەین و لە پێناو ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆدا هیوا و چاوەڕوانی خۆمان ڕادەگەیەنین و لەو باوەڕەداین کە لەگەڵ ساڵی نوێی پیلانگێڕیەکەدا تێکۆشانی ئازادییە نێودەوڵەتی بڕواتە قۆناغێکی نوێەوە.
تێزەکانی ئازادی ژنی ڕێبەر ئاپۆ هەر ڕۆژ زیاتر لە لە سەدەی ٢١دا ڕێبازی ژنانی کورد ڕووناک دەکاتەوە. ئەو تێکۆشانەی کە ژنانی کورد بە تێزەکانی ئازادی بەڕێوەی دەبەن، لە کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا لە پەرەسەندندایە. ئەم ئاستە بەرزەی ئیرادە کە ژنانی کورد لە ڕوانگەی سیاسی و سەربازی و کۆمەڵایەتییەوە بەرهەمیان هێناوە، گۆڕانکاری و هۆشیاریەکی جددی لە چوار پارچەی کوردستاندا لێکەوتووتەوە، چ بۆ ژنانی کورد و چ بۆ ژنانی گەلانی دیکە. ئەمە پەرەسەندنە وایکردووە کە ئیتر ناتوانن لێی دوور بکەونەوە. هەروەها دەسەڵاتی هیچ دەوڵەتێک ناتوانێ سەرکوتی بکا. لە ئاستی هەر چوار پارچەی کوردستان و دەرەوەی وڵات، ئازادی ژنان، ئاستی پارادایمی ئایدیۆلۆژیی ڕێبەر ئاپۆ بەرز دەبێتەوە و لە تێکشکاندنی پیلانگێڕی نێودەوڵەتیدا ڕەوڵی پێشەنگایەتی دەنوێنێ.
هەروەها گەریلاکانی ئازادی کوردستان لەڕووی ئایدیۆلۆژی، فەلسەفی و ڕێکخستنیەوە لە ڕێبەر ئاپۆ خاوەنداری دەکەن؛ لە سایەی ئیرادەی بەهێز و تێکۆشانی بە بڕیاری خۆیانەو، لە ماوەی ٢٦ساڵی ڕابردووی پیلانگێڕییان پووچەڵ کردووتەوە. هێزی گەریلا گرێدراو بوونێکی بەهێزی لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆدا هەیە و وەک ناوەندی سەرەکی مۆڕاڵ و هێزی خۆی سەیری دەکەن. بە هێز و تێگەیشتنێک کە لە ڕێبەر ئاپۆ بەدەستیان هێناوە لە هەر بارودۆخێکدا بە بڕیارەوە بەرخۆدان دەکەن.
بۆ شکاندنی گۆشەگیری لەسەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵڵا ئۆجالان و بۆ دەستەبەرکردنی ئازادی بەڕێزی، تێکشکاندنی پلانی شەڕی هەمەلایەنەی ڕژێمی ئاکەپە-مەهەپە لە دژی کورد و بۆ تێکشکاندنی پیلانگێڕی لە ساڵی نوێدا، داوا لە گەلەکەمان و دۆستانمان دەکەین هەتا بەدی هاتنی سەرکەوتن لە بەرزترین ئاستدا درێژە بە تێکۆشانیان بدەن. هەروەها لەسەر ئەم بنەمایە داوا لە ژنان و گەنجانی کورد دەکەین کە ڕێکخستنی خۆیان بەهێزتر بکەن و لەو بارەیەوە بە ئامانجی مسۆگەرکردنی ئازادیی بارودۆخی تەندروستی و سەلامەتی ڕێبەرایەتیمان، چالاکییەکانیان بەرفراوانتر بکەن."