بەنداوی تشرین لە رێگەی تاکتیکی نوێوە دەپارێزرێت
یەک لە فەرماندەکانی هێزەکانی بەرگریی ڤیان سۆران باسی لەوەکرد کە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانیان پوچەڵ کردووەتەوە و ئەوەشی خستەڕوو، بۆ پاراستنی بەنداوی تشرین تاکتیکی نوێیان بەکارهێناوە.
یەک لە فەرماندەکانی هێزەکانی بەرگریی ڤیان سۆران باسی لەوەکرد کە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانیان پوچەڵ کردووەتەوە و ئەوەشی خستەڕوو، بۆ پاراستنی بەنداوی تشرین تاکتیکی نوێیان بەکارهێناوە.
گروپە چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی تورک بۆ ئەوەی بتوانن بەنداوی تشرین بەدەستبهێنن، بێ وەستان هێرش دەکەن. چەتەکان کە پشت بە دەوڵەتی تورک دەبەستن، دوو رۆژ پێس ئێستا لە گوندەکانی قژلێ و خربێت زمالاوە هێرشیان کردە سەر بەنداوی تشرین، بەڵام شەڕڤانانی ئەنجومەنی سەربازی منبج، یەپەژە و قەسەدە بەرپەرچی هێرشەکانیان دایەوە. بەرخودان لە تشرین و قەرەقۆزاق ١٣ رۆژە بێ پسانەوە بەردەوامە. شەڕڤانان بە پێداگری زۆرەوە لە دژی هێرشەکانی داگیرکەران تێدەکۆشن.
یەک لە فەرماندەکانی ئەو هێزەی پارێزگاری لە بەنداوی تشرین دەکات، ڤیان سۆران ئەوەی خستەڕوو کە بە تاکتیکی نوێ هەنگاوەکانی چەتەکان پوچەڵ دەکەنەوە و سەبارەت بە دۆخی هێزەکانی بەرگریی ەم زانیارییەی دا: "چەتەکانی دەوڵەتی تورک، لە دوو قۆڵەوە هێرشیان کرد. هێرشی دژوار ئەنجام دەدەن، بەڵام ناتوانن پێشڕەوی بکەن. لەبەر ئەوەش چەتەکان دەستەوەستان و پەرێشان بوون، لەبەر ئەوەی لە تشرین بەرخودانی مێژوویی دەکرێت. ئێمە پێرێ وەڵامێکی بەهێزمان دایەوە. بە قورسترین چەکەکان هێرش دەکەن، بەڵام ئێمە بە تاکتیکی نوێ بەرپەرچی هێرشە داگیرکەرییەکان دەدەینەوە.
ئێمە بە روونی نیشانماندا کە بە چ شێوەیەک ئێمە بەرپەرچی هێرشەکانی چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بدەینەوە. هیچ هێرشێک بۆ سەر گەلەکەمان دەستکەوتەکانی شۆڕش قەبوڵ ناکەین. ئێمە باس دەزانین کە بە تاکتیکی نوێ چۆن وەڵام بدەینەوە بە هێرشەکانی دوژمن. وتەکانی 'ئێمە بەنداوەکەمان کۆنترۆڵ کرد' کە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە دەکرێت بە تەواوەتی دوورە لە راستیەوە ئێمە لە بەنداوی تشرینی بە رۆحی بەرخودان درێژە بە تێکۆشان دەدەین".