چەتەکانی داعش هێرشیان کردەسەر هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی دەیرەزۆر
چەتەکانی داعش کە دەیانەوێت ڕەوشی شەڕ لەگەڵ دەوڵەتی تورک و چەتەکانی بقۆزنەوە، لە دەیرەزۆر هێرشیان کردەسەر هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ. لە هێرشەکەدا ٢ ئەندامی هێزەکانی ئاسایش بریندار بوون.
چەتەکانی داعش کە دەیانەوێت ڕەوشی شەڕ لەگەڵ دەوڵەتی تورک و چەتەکانی بقۆزنەوە، لە دەیرەزۆر هێرشیان کردەسەر هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ. لە هێرشەکەدا ٢ ئەندامی هێزەکانی ئاسایش بریندار بوون.
فەرماندەیی گشتی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی هەرێمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕایگەیاند شانە تیرۆریستییەکانی داعش هێرشیان کردووەتە سەر ئۆتۆمبیلێکی هێزەکانیان.
ڕاگەیاندراوەکە وەهایە:
"دوای نیوەڕۆ، لەسەر ڕێگەی شارۆچکەی موحەیمیدەی ڕۆژئاوای دەیرەزۆر شانەکانی سەر بە ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش بە مۆتۆڕسکیل هێرشیان کردە سەر ئۆتۆمبیلێکی بەشی بەرەنگاربوونەوەی ماددەی هۆشبەر. لە ئەنجامدا دوو ئەندامی هێزەکانمان برینداربوون. هەردووکیان چارەسەریان وەرگرتووە و ئێستە ڕەوشیان باشە.
لەم دواییانەدا بەهۆی بۆشایی ئەمنییەوە چالاکیی شانە تیرۆریستییەکان لە هەندێک هەرێمی ڕۆژئاوای فورات زیادی کردووە. هێزەکانمان بەردەوامن لە هەوڵەکانیان بۆ تێکشکاندنی ئەو هەڕەشانە. هێزەکانمان جەخت دەکەنەوە لەوەی کە بەردەوامن لە تێکشکاندنی ئەو گروپە تیرۆریستیانە، و ئاسایش و سەقامگیری هەرێمەکە مسۆگەر دەکەن. جگە لەوەش هێزەکانمان بەپێی ئەو بەڵگانەی لە دەستیاندایە بەردەوامن لە لێکۆڵینەوەکانیان بۆ دەستگیرکردنی ئەو تاوانبارانە".