بە دیمەن

بۆ شەهیدانی تەل بەراک مەراسیم ئەنجامدرا

بۆ ئەو ٣ کەسەی لە هێرشی ئاسمانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لەسەر ڕێگەی تەل بەراک_حەسەکە شەهیدبوون، مەراسیم ئەنجامدرا.

بۆ ئەندامی هێزەکانی پاراستنی جڤاکی (هەپەجە) عەبیر خەڵەف حسێن و ئەندامی کۆنگرەی ئیسلامی دیموکراتیک ئەحمەد ئەل تەمە و برینداری شەڕ باسل شەدادی کە ٢١ ی کانوونی یەکەم لەسەر ئەرکەکەیان لە هەرێمی چیای کەوکەبە لە هێرشی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک شەهیدبوون، لە گۆڕستانی شەهید دژوار لە گوندی داودییە مەراسیم ئەنجامدرا.

مەراسیمەکە لەلایەن ئەنجوومەنی بنەماڵەی شەهیدان ئەنجامدرا، ئەندامانی دامەزراوە و ڕێکخراوەکان و گەل ئامادەبوون.

ئەندامی ئەنجوومەنی بنەماڵەی شەهیدانی تەل بەراک حەسەن خەڵەف ڕایگەیاند دوژمن هەرگیز ناتوانێت ئیرادەی گەل بشکێنێت.

پاشان لەسەر ناوی فیدراسیۆنی بریندارانی شەڕ و کۆنگرەی ئیسلامی دیموکراتیک قسەکرا.

لەسەر ناوی هەپەجە، مونەوەر یوسف گوتی: "بەئامانجگرتنی ژنان نیشانی دەدات، ئەوان لە تێکۆشانی ژنانی ئازاد دەترسن".

تەرمی شەهید عەبیر لە گۆرستانی شەهید دژوار بەخاک سپێردرا، تەرمی شەهید باسل بۆ شەدادی و شەهید ئەحمەد بۆ تەل بەراک بەڕێکران.

مەراسیمەکە بە درووشمی "شەهید نامرن" کۆتایی هات.