وریشە مورادی: تێکۆشان و بەرخۆدان بەردەوام دەبێت

ژنە زیندانیکراوی کورد وریشە مورادی کە لە ئێران زیندانی کراوە، لە پەیامەکەیدا بەبۆنەی ٢٢ ی کانوونی یەکەم، ڕۆژی ژن و دایک ڕایگەیاند درێژە بە بەرخۆدان و تێکۆشان دەدات.

وریشە مورادی

زیندانی سیاسیی کورد وریشە مورادی بەبۆنەی ٢٢ ی کانوونی یەکەم ڕۆژی ژن و دایکان لە زیندانی ئەوینی تارانەوە پەیامێکی نارد.

وریشە مورادی دەڵێت: "سزای ژنان لە ئێران بەراورد بە ساڵی ڕابردوو ٣٥٪ زیادی کردووە، هەروەها بارودۆخی ئێستا هاوشێوەی ساڵانی شەستەکانە، کە لە هەمانکاتدا لەگەڵ شەڕدا، کوشتاری بەکۆمەڵ لە زیندانەکان و لە نێو ئازادیخوازاندا ڕوویدا، نابێت ڕێگە بدرێت مێژوو دووبارە ببێتەوە."

لە درێژەدا دەڵێت: "هەرگیز لە تێکۆشان و بەرخۆدانم پەشیمان نیم. تا زوڵم و ستەم لە دژی ژنان بەردەوام بێت، من لە کوردستانەوە تا بەلوچستان و لە ئێرانەوە تا ئەفغانستان تێدەکۆشم، تا ئامانجەکانی "ژن، ژیان، ئازادی" بەدی دێن."