تەرمی شەهید دەمهات لە دەرباسیە بەخاک سپێردرا

دانیشتووانی دەرباسیە لە مەراسیمی شەڕڤانی قەسەدە شەهید دەمهات، بەڵێنی درێژەدان بە ڕێگەکەیان دا.

دەمهات کۆبانێ

دانیشتووانی شاری دەرباسیە لە کانتۆنی جەزیرە و ئەندامانی دامەزراوە و ئەنجوومەنەکان لە گۆرستانی شەهید ڕۆستەم جودی گوندی بەرکەڤر تەرمی شەڕڤانی هێزەکانی کۆماندۆسی سەر بە هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) شەهید دەمهات دەرباسیە (حەیدەر ئەحمەد ئەل خزێم)یان بەخاکسپارد. شەهید دەمهات لە ٢١ ی کانوونی یەکەم لە وەڵامدانەوەی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی لە شارۆچکەی سیرینی باشووری کۆبانێ شەهیدبوو.

هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی بنەماڵەی شەهیدانی دەرباسیە، محەمەد ئەل خەتیب، گوتی: "ڕۆڵەکانمان لە تەواوی پێکهاتەکان بۆ پاراستنی هەرێمەکە و دژی هێرشەکانی داگیرکەران گیانیان فیدا دەکەن".

شەڕڤانی ئەنجوومەنی سەربازیی عامودا عومران ئۆرکەش گوتی: "بە گەلەکەمان دەڵێین خاوەن ئیرادەی بەهێزین و داگیرکاری لەسەر خاکەکەمان قبووڵ ناکەین، تا بەدەستهێنانی ئازادی درێژە بە بەرخۆدان دەدەین".

خاڵی شەهید عەبدولکەیفی ئەل خزێم بەڵێنی دا بە درێژەدان بە ڕێگەی شەهیدان و فیکری ڕێبەر ئاپۆ.

ناسنامەی شەهید خوێنرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەکەی کرا.