دوو پێشەنگی لێگەڕینی حەقیقەت: دەلال و زیلان

لە کەسێتی دەلال و زیلان دا، ڕووحی فیدایی ژنانی کورد مانادار بوو. ئەوان تەنها ناوێک نەبوون، بەڵکو پێشەنگ، شەڕڤانی ئازادی و نوێنەری ڕووحی فیدایی بوون.

دەلال و زیلان

ئەو ڕوحە فیداییەی کە ساڵانێكی دوور و درێژ بێ ناسنامە مابوویەوە، لە مێژوو و کەلتوری خۆی بێ پەروا جێهڵرا بوو، بە فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ جارێکی تر سەرلەنوێ گەش بوو. ئەو دڵانەی خۆیان فیدایی ئازادیی کرد، جارێکی تر مۆرکی خۆیان لە مێژوودا و میراتی فیداکارییان گەیاند بە داهاتوو. لە ناو گەڕانێکی بێکۆتایی ئازادییدا، ڕاستیەکی زۆر نوێیان ئافراند. ئەوانەی کە لە پێشەوەی ئەم گەلەوە دەرۆن، گەریلاکانی ئازادیین. بوێری و پێشەنگایەتی لە ناو تێکۆشانی ژنانی کورد، لە ناو تێکۆشانی ئازادییدا گۆڕا بۆ سیمبولێک و بۆ هەموو جیهان بوو بە نمونەیەک. تێکۆشانی گەریلاکانی ئازادی کوردستان، بە تایبەتی بە پێشەنگایەتی گەریلاکانی یەژا ستار فراوانتر دەبێت. لە کەسێتی دەلال و زیلان دا، ڕووحی فیدایی ژنانی کورد مانادار بوو. ئەوان تەنها ناوێک نەبوون، بەڵکو پێشەنگ، شەرڤانی ئازادی و نوێنەری ڕووحی فیدایی بوون. 

دڵخوازییان بۆ ئازادیی وای کرد زیاتر تێکۆشان بکەن. ئەوانەی لەسەر هێڵی زیلان و دەلال، بۆ ئەوەی بەردەوامی بە تێکۆشانی ئەوان بدەن، لە هەمانکاتدا بە هەمان ئیرادە بەرخۆدانیان کرد. هەر چالاکییەک بەشدارییان تێدا دەکرد، هەر تێکۆشانێک بەڕێوەیان دەبرد دەبوو بە داستان. هەموو بەربەستەکانی سەر ڕێگەی ئازادییان لابرد، ئەو سنوورانەی سیستمەم بەسەریاندا سەپاندبووی تێکیان شکاند و پێشەنگایەتی بەرخۆدانیان کرد. بەبێ ئەوەی بکەونە شک و گومانەوە، لەگەڵ هەموو هەلومەرجێکی سەختدا بینیان ئازادی تاکە رێگەی ڕاستەقینەیە و و بەبێ ناسینەوەی بەربەستەکان بەردەوامبوون. بە بوێری و هۆشیاری خۆیان لە ڕێگەی ئازادیدا دەرۆشتن. خۆشەویستی و هیوای سەرکەوتنیان لە دڵی خۆیاندا هەمیشە زیندوو هێشتەوە. بۆیە لەم ڕێپێوانی ئازادییەدا وەک عەدول و دەروێش شوێنی پێی قارەمانەکانیان گرت. بوونە میراتێکی مێژوویی بۆ تێکۆشانیان. بەم هۆشیارییە هەمیشە لە ڕووناکیی حەقیقەتدا بوونی خۆیان ئافراند. 

نوێنەرایەتی ناسنامەی ژنی ئازادیان کرد

زیلان و دەلال دوو پێشەنگی هاوڕێییەتی ڕاستەقینە و ڕۆحی تەڤگەری ئازادی بوون. میراتی ڕوناهی و بێریڤان، روکەن و سارایان سەرلەنوێ گەش کردەوە. بە پراکتیزەکانیان نیشانەیان دا لە تێکۆشانی ئازادییدا ژن چۆن دەتوانن هێز بە یەک بدەن و ببنە نیشانەی ناسنامەی ژنی ئازاد. لە بەرانبەر زیهنیەتی قڕکەر و داگیرکەر، باوەڕ و خواستی تێکۆشانیان مەزن کرد. لە سەختترین ساتەکانی تێکۆشاندا، نە ترسان و لەبەردەم یارییەکانی دووژمنیشدا سەریان نەونەیکرد. دەلال و زیلان تەنها شەڕڤان نەبوون، لە هەمانکاتدا نوێنەرایەتی ناسنامەی ژنی ئازادیان دەکرد. دووژمن بۆ لە ناوبردنی تەڤگەری ئازادی هەموو جۆرە خۆبەدەستەدان و خیانەتی وەک تاکتیکی شەڕ بەکارهێنا، بەڵام جەنگاوەرانی تەڤگەری ئازادی هەرگیز خۆبەدەستەدان و خیانەتیان قبووڵ نەکرد. کەلتوری بەرخۆدان هەرگیز لە ڕۆحی خۆییدا ونەکردوە، لە کەسێتی دەلال و زیلاندا گەیشتە بەرزترین ئاست. 

لە ٢٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥دا، لە کاتی ئۆپەراسیۆنێکدا لە هەرێمی حەفتانیندا ئەم دوو ژنە بوێرە بۆ ئەوەی بە ساغی نەکەونە دەست دوژمنەوە، بۆمبەکانیان بەخۆیاندا تەقاندەوە و بۆ تێکۆشانی ئازادی ژیانی خۆیان فیدا کرد. لە ڕێگەی ئازادییدا بوون بە داستانی بەرخۆدان. مێژوو لە داستانی قارەمانێتی و ڕۆحی فیداکارییدا دەیاننووسێتەوە. ئەم دوو شەڕڤانە قارەمانە بۆ ئازادی گەل و وڵاتەکەیان خۆیان فیدا کرد. دەیانزانی ئەگەر داهاتووی ئازاد نەبینن لە خاکی کوردستاندا دەبن بە ئەفسانە و هەرگیز لە بیر ناکرێن.