کەمپەین پەی پارێزنای ئاسەوارێ و یاگە تاریخیەکێ هەورامانی

ژمارێۋ خەموەرێ و چالاکوانێ هەورامانی و کوردستانی، کەمپەینێۋشان پەی پارێزنای ئاسەوارێ و یاگە تاریخیەکێ هەورامانی ڕێکۋستەن و وازیارێنێ جە ڕاو گردیی، حکومەتی و لایەنە پەیوەندارەکانو پانیشتو کوردستانی خێرا بەوێ بگنان.

ژمارێۋ خەموەرێ و چالاکوانێ هەورامانی و کوردستانی، پەی پارێزنای ئاسەوارێ و یاگە تاریخیەکێ هەورامانی کەمپەینو ئیمزا کۆکەردەوەیشان ڕێکۋست و وازیارێنێ جە حکومەتی و لایەنە پەیوەندارەکانو پانیشتو کوردستانی خێرا بەوێ بگنان و هەنگامێ کەردەیی پەی پارێزنای هەورامانی بیانێ.
ڕێکۋزێ کەمپەینەکەی بانگەۋازیشان کەردەن جە:
-ڕای گردیی
-ئەنجومەنو دادوەری ھەرێمو کوردستانی
-سەرۆکایەتیی پەرلەمانی 
-سەرۆکایەتیێ ھەرێمیی 
-سەرۆکو ئەنجومەنو وەزیرانی
-وەزارەتو رۆشنۋیری 
-وەزارەتو شارەوانی و گەشتوگێڵی
-وەزارەتو ئاوەڎانکەردەی
-کەسایەتییە ئەکادیمیێ و ئاینیێ و کەلتورییەکان
تا یاردەرێ ببانێ پەی کۆتایی ئاوردەی بە ئا وێرانکارییە کە هەورامانو دیمو پانیشتو کوردستانیش گێرتەنەوە و ڕا بە تێکدای تاریخ و فەرهەنگە دێرینەکەکەش نەڎانێ. 
ڕێکۋزێ کەمپەینەکەی، چێرو نامێ فراوانکەردەی جادەیەنە، تێکدای چنڎین یانێ و یاگێ تاریخیێ و وێرانکەردەی تایبەتمەندیی و بیناسازییە ناوازەکەو بەشێ جە دەگاو زەڵم-یشان سەر بە ناحیەو خورماڵی جە پارێزگاو هەڵەبجەی بەنموونە ئاوردەنەوە.
ڕێکۋزێ کەمپەینەکەی، بانگەۋازیشان جە گرد لایێ کەردەن، تا بە ئیمزا کەردەی کەمپەینەکەیشان دەنگشان بوزانێ پاڵو دەنگو ئاکەس و لایەنا کە ئینێ جە خەمو پارێزنای سەرمایە تاریخی و فەرهەنگەییەکانو نەتەوەیی کوردیەنە.
 
کەمپەینەکە بە سۆرانی/

کەمپین بۆ کۆکردنەوەی واژۆ بۆ دەربڕینی ناڕەزایی بەرانبەر بە تێکدان و لەناوبردنی بەشێک لە کەلەپوری کورد لە سنووری ھەورامان سەر بە پارێزگای ھەڵەبجە.
بانگەوازێک بۆ 
-ڕای گشتی
-ئەنجومەنی دادوەری ھەرێم 
-سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان 
-سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان 
-سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران
-وەزارەتی رۆشنبیری 
-وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار
-وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو رێگاوبان 
-کەسایەتیە ئەکادیمی و ئاینی کەلتوریەکان

سەبارەت بە تێکدان و لەناوبردنی بەشێک لە کەلەپوری کورد لە سنووری ھەورامان سەر پارێزگای ھەڵەبجە.

ئاشکرایە ھەورامان یەکێکە لە کۆنترین و دێرینترین جوگرافیاکانی سەر ڕوی زەوی کە بە تایبەتەندی زمان و کەلەپوور و ھونەری دەستی و شێوازی ژیان و بیناسازی، ھەروەھا بنەما عورفیە کۆمەڵایەتیەکان ناسراوەتەوە کە
ھەر ئەم تایبەتمەندیانەش وایانکرد کە بەشێک لە ھەورامان لە سنوری ڕۆژھەڵاتی کوردستان لە لایەن ڕێکخراوی یونسکۆی سەربە نەتەوەیەکگرتوەکان بخرێتە لیستی شوێنەواری کەلەپوری جیھانیەوە.

شێوازی ھونەری بیناسازی ناوچەکە یەکێک بوە لەو تایبەتمەندیانەی کە ناوچەکەی خستوەتە ناو لیستی شوێنەواری کەلەپوری جیھانیەوە.

بڵام بەداخەوە لە ھەورامانی بەشی باشووری کوردستان لە سنوری پارێزگای ھەڵەبجە ئەم تایبەتمەندیە لەبەرچاو نەگیراوە و ڕۆژانە کار دەکرێت بۆ تێکدان و لەناوبردنی سیما و شێوازی بیناسازی ناوچەکە دور لە ھەموو بەھایەکی شارستانی.

لە نوێترین پێشھاتدا بە بیانوی فراوانکردنی ڕێگاوبان بەشێک لە ماڵە مێژوییەکانی گوندی مێژوویی زەڵم تێکدران و لەناو بران،
لەکاتێکدا سەرچاوەی زەڵم چەند ساڵێک پێش ئێستە لە گوندی ئەحمەدئاواوە جادەی قیری بۆ براوە و گرفتی ھاتوچۆی نیە.
 
ھەرچەندە وەزارەتی رۆشنبیری حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە نوسراوی  ٣٦٦١ لە ڕێکەوتی ١٦/٨/ ٢٠٢١ پێشنیاریکردوە:
"لە ئاوەدانکردنەوە و بنیات نانەوەدا  براندی بەگشتی و ناوچە جیاجیاکان بەتایبەتی لەبەر چاو بگیرێت، لە تێکدان و شێواندن و گۆڕین بپارێزرێت و تایبەتمەندیەکەی لەبەرچاو بگیرێت"،

بڵام جێگەی داخە کە ھیچ کام لەو داواکاریانە و تایبەتمەندی کەلەپووری و مێژوویی ناوچەکە لەبەرچاو نەگیراون و گوندەکە بەیەکجاری تێکدراوە و لە لەناوبردنی ئەم شوێنەوارە نەتەوەییانە بەردەوامن.
ئەمەش پێچەوانەی یاسا بەرکارەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و عێراق و جیھانن، ھاوکات پێچەوانەی بنەماکانی ڕێکخراوی کەلەپوری جیھانی و ڕێکخراوی یونسکۆی سەربە نەتەوەیەکگرتوەکانە.

بۆیە داوا لەسەرجەم ڕای گشتی و چالاکان و خەمخۆری کەلەپوور و مێژووی نەتەوەی کورد، ڕێکخراو و ناوەندە مەدەنیەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکان و پەرلەمانی ھەرێمی کوردستان دەکەین بە زووترین کات بێنە سەرخەت بۆ ڕاگرتنی ئەو ھەڵمەتە مەترسیدارە کە ڕوبەڕوی ناوچەکە بونەتەوە ھەموو کارێکی لەمجۆرە بەتاوان بناسن.

بوونی شوێنێکی کەلەپوری وەک ھەورامان تەنھا موڵکی ھەورامیەکان و خاوەنەکانیان نیە، بەڵکوو سەرمایەی نشتیمانی ھەموو گەلی کورد و تەنانەت مرۆڤایەتیشن.
تکایە دەنگتان بخەنە پاڵ ئەوکەسانەی لەخەمی پاراستنی سەرمایەی کەلەپوری نەتەوەیی کوردن.

پەی ئیمزاکەردەی کەمپەینەکەی کلیک سەرو ئی لینکیە بکەرە↙
بۆ ئیمزاکردنی کەمپەینەکە کلیک لە سەر ئەم لینکە بکە↙