کۆنگرەی-گەل جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز کرد

کۆنگرەی گەل جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز کرد و ڕایگەیاند؛ "هیوادارین ئەم جەژنە هاوشێوەی نەورۆز ببێتە هۆی یەکێتی و یەکگرتنی نێوان گەلانی کوردستان."

کۆنسەی هاوسەرۆکایەتی کۆنگرەی گەل بە پەیامێک جەژنی ڕەمەزانی لەهەمووان پیرۆز کرد.

لە پەیامەکەدا هاتووە؛ "جەژنی ڕەمەزان لە ڕێبەر ئاپۆ و گەلی کوردستان و جیهانی ئیسلام پیرۆز بێت، هیوادارین ئەم جەژنە ببێتە هۆی ئاشتی و ئارامی نێوان گەلان و هەموو بیرۆ باوەڕەکان."

پەیامەکەی کۆنگرەی گەل بەم شێوەیە:

"گەلەکەمان لە هەلومەرجێکی زۆر تایبەتدا پێشوازی لەم ڕەمەزانە دەکات. بانگەوازی ڕێبەر بۆ 'ئاشتی و کۆمەڵگای دیموکراتیک' وەک 'بانگەوازی سەدە' و 'مانیفێستی ئازادی' ناوبانگی پەیدا کردووە و لە هەموو جیهاندا دەنگدانەوەی بەخۆیەوە بینی، چونکە چارەسەرێکی هەمیشەیی بۆ پرسی گەلی کورد و گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێشکەش دەکات، هەروەها لەسەر ئەم بنەمایەش دەتوانێت. ببێتە ڕێگایەک بۆ چارەسەری هەموو ئەو شەڕ و ململانێیانەی کە لە جیهاندا بڵاو بوونەتەوە.

ئەم مانگی ڕەمەزانە ڕۆژەڤی گشتی گەلەکەمان بانگەوازی ڕێبەر ئاپۆ بوو. کاریگەرییەکانی لە کاتی ڕووداو و ئاهەنگەکانی ٨ی ئادارەوە دەستی پێکرد و لە جەژنی نەورۆزدا گەیشتە لوتکە. جەژنی نەورۆز بوو بە نەورۆزی 'ڕێبەرایەتی ئازاد، کۆمەڵگای دیموکراتیک'. لەو چوارچێوەیەدا سەرەتا لە ڕۆژهەڵاتەوە دەستی پێکرد، پاشان لە هەموو بەشەکانی کوردستان، لە شارە گەورەکان و دەرەوەی وڵات، گەلی کوردستان و دۆستانمان بە شکۆداریەوە پێشوازیان لە بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ کرد و داوای ئازادییان بەرز کردەوە.

هەروەها مانگێک بەسەر بانگەوازەکەی ڕێبەردا تێپەڕیوە، بەڵام تا ئێستا هیچ وەڵامێک لەلایەن حکومەتی ئاکەپەوە نەدراوەتەوە. بەپێچەوانەوە بۆ گۆڕینی ڕۆژەڤ پلانیان دژی بۆنە و چالاکییەکان داناوە نموونە دەستگیرکردنی ئەکرەم ئیمام ئۆغڵو و هاوکارەکانی.

گەورەترین کێشەی تورکیا پرسی گەلی کوردە. چارەسەریش تەنها بە وەڵامدانەوەی بانگەوازییەکەی ڕێبەر ئاپۆ دەکرێت. بەڵام بۆ تێکدانی ئەم پرسە و گۆڕینی ڕۆژڤ، ئاکەپە هێرش دەکاتە سەر ئیرادەی ١٦ملیۆن هاوڵاتی ئەستەنبوڵ. ئەمەش ئەوە دەردەخات کە چارەسەری و دیموکراسی لە ڕۆژەڤی ئەردۆغاندا نییە. بەڵکو دەیەوێت لە ڕێگەی گوشار و چەوساندنەوە درێژە بە دەسەڵاتداری خۆی بدات.

وەڵامدانەوەی مێژوویی بۆ ئەم پرۆسەیە پەیوەستە بە تێکۆشانی گەلەکەمان و هێزەکانی دیموکراسیەوە. ڕێبەر ئاپۆ لە بانگەوازە مێژووییەکەیدا بۆ 'ئاشتی و کۆمەڵگای دیموکراتیک'، لە تێکۆشان بۆ بنیاتنانی 'کۆمەڵگای دیموکراتیک' وەک پلانێکی ستراتیژی لە پێشی کۆمەڵگای داناوە.

هەروەها لە سەردانەکان و پیرۆزباییەکانی جەژنی ڕەمەزاندا پێویستە رۆژەڤی ئێمە وەها بێت؛ چۆن کۆمەڵگایەکی دیموکراتیک لەسەر بنەمای نەتەوەی دیموکراتیک بنیات بنێین؟ چۆن ڕژێمی ئاکەپە ناچار بکەین ڕێبەر ئاپۆ بە موخاتەب قبوڵ بکات؟ چۆن هێز و تێکۆشانمان بۆ دیموکراسی پەرە پێبدەین؟ چۆن بتوانین دەستی ڕێبەر ئاپۆ بەهێز بکەین؟

ڕۆژانی ڕەمەزان دەرفەتێکی گەورەیە بۆ گەلی وڵاتپاریزمان بۆ گفتوگۆکردن و وەڵامدانەوەی پرسیارەکان سەبارەت بە پرۆسەکە. ئێمە وەک گەل و بزووتنەوەکەمان چووینەتە ناو پرۆسەیەکی نوێیەوە. ئێمە بە جۆش و خرۆشی نەورۆزەوە درێژە بە تێکۆشانمان دەدەین و لەسەر ئەو بنەمایە ڕێبەر ئاپۆ لە ڕووی جەستەییەوە ئازاد دەکەین.

لەم چوارچێوەیەدا جارێکی دیکە جەژنی ڕەمەزان، جەژنی گەلەکەمان پیرۆز دەکەین. "هیوادارین ئەم ڕەمەزانە هاوشێوەی نەورۆز ببێتە هۆی یەکڕیزی و یەکگرتوویی نێوان گەلانی کوردستان."