لێکۆڵینەوە لە سالگوجاک دەستی پێ کرد کە گوتبووی "بدوێ، خەڵکی کوێی"

لێکۆڵینەوە لە سولەیمان سالگوجاک دەستی پێ کرد، سالگوجاک بە گوتنی "بدوێ، خەڵکی کوێی" ناڕەزایەتی دەربڕیبوو بەرامبەر دەنگدانی سەربازە گواستراوەکان.

لێکۆڵینەوەی "بدوێ، خەڵکی کوێی"

لێکۆڵینەوە لە سولەیمان سالگوجاک دەستی پێ کرد، سالگوجاک بە گوتنی "بدوێ، خەڵکی کوێی" ناڕەزایەتی دەربڕیبوو بەرامبەر سەرباز و پۆلیستە تورکە گواستراوەکان کە لە هەڵبژاردنە خۆجێیەکان لە قوتابخانەی سەرەتایی ژەنڕاڵ عومەر کەچەچیگلی لە شەرناخ بەشێوەیەکی نایاسایی دەنگیان دا. سەرۆکایەتی داواکاری گشتی شەرناخ بە پاساوی "دژایەتی یاساکانی هەڵبژاردن'' و "ڕێگریکردن لە دەنگدانی دەنگدەران'' لێکۆڵینەوەی دەستپێکرد.

" بە پاس سەربازیان هێنا"

سالگوجاک بۆ ئیفادەدان چووە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی شەرناخ و لەوێ پرسیاری لێ کرا، ئاخۆ بۆ ئەم کارە ڕێنمایی لە کەس وەرگرتووە یان نا.

سولەیمان سالگوجاک گوتی: "کاتێک چووم بۆ دەنگدان لە قوتابخانە، بینیم ٥٠ مەتر ئەولاتر سەربازەکان لە پاسەکانەوە دادەبەزن. جلوبەرگی مەدەنیان پۆشیبوو، بەڵام دەمزانی پۆلیسن بۆ دەنگدان هاتوون. بۆیە لێم پرسین "بدوێ، خەڵکی کوێی". بۆیە ئەمەم گوت، چونکە تابلۆی پاسەکە هی شەرناخ نەبوو، ئیتر زانیم ئەمانە سەربازن و لەدەرەوەی شەرناخەوە بۆ دەنگدان هێنراون".