٣٢ پارت و بزوتنەوەی سیاسی لەدژی داگیرکەری دەوڵەتی تورک بانگەوازیان بڵاوکردەوە

٣٢ پارت و بزوتنەوەی سیاسی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا بۆ کۆتاییهێنان بە داگیرکەری دەوڵەتی تورک لەنێو خاکی سوریا بانگەوازێکیان بڵاوکردەوە.

٣٢ پارت و بزوتنەوەی سیاسی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا داوایان کرد داگیرکەری دەوڵەتی تورک لەسەر خاکی سوریا کۆتایی پێبهێندرێت. راگەیەندراوەکە لەبەردەم باڵەخانەی کۆمیساری باڵای کاروباری پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە قامشلۆ بە بەشداری نوێنەرانی پارت و بزوتنەوە سیاسیەکانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا خوێندرایەوە. بەشداربووان وێنەی شەهیدانی کۆمەڵکوژی جدرێس، چڵە زەیتون و ئاڵای پارتەکانیان بەرز کردەوە.

لە چالاکیەکەدا راگەیەندراوی ٣٢ لایەنەکە خوێندرایەوە کە ئەو لایەنانە ٢٣ی ئازار کۆببوونەوە و ئەنجامی کۆبونەوەکەیان کردووەتە راگەیەندراوێک.

تەلال محەمەد هاوسەرۆکی پارتی ئاشتی دیموکراتی کوردستان و نەسرەدین ئیبراهیم سکرتێری پارتی دیموکراتی کورد لە سوریا (پارتی) و جالینۆس عیسا ئەندامی پارتی یەکێتی سوریانی راگەیەندراوەکەیان خوێندەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا ٣٢ پارتەکە بانگەوازیان کرد کە داگیرکەری دەوڵەتی تورک لەسەر خاکی سوریا کۆتایی پێبهێندرێت و باسی ئەوەیان کرد کە تورکیا و ئیتلاف بەرپرسیاری کۆمەڵکوژی جندرێسن کە چەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک شەوی نەورۆز ئەنجامدیاندا و ٤ هاوڵاتیان لە یەک ماڵ شەهید کرد.

پارتەکان بانگەوازیان بۆ یەکێتی و یەکگرتن کرد بۆ کۆتاییهێنان بە داگیرکەری تورک لەسەر هەرێمەکانی داگیرکراوی سوریا.

دوای راگەیەندراوەکە، شاندێک لە ٣٢ پارتەک، نامەیەکی نارەزایەتیان بە زمانی ئینگلیزی رادەستی کۆمسیاری باڵای کاروباری پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد.

ف.ق