٩٦ ڕێکخراو و دەستەی یاسایی لە سوریا داوای ناوچەی دژە فڕینیان کرد

٩٩ ڕێکخراو و دەستەی یاسایی و مەدەنی لە سوریا، هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیان شەرمەزار کرد و داوایان کرد ناوچەی دژە فڕین لە هەرێمەکە بسەپێنرێت.

٩٩ ڕێکخراو و دەستەی یاسایی و مەدەنی لە سوریا، هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیان بۆ سەر هەرێمەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا شەرمەزار کرد و داوایان کرد ناوچەی دژە فڕین لە هەرێمەکە بسەپێنرێت.

لە بانگەوازنامەکەی ڕێکخراوەکاندا ئاماژە بەوە کراوە، دەوڵەتی تورک هێرشێکی دڕندانەی بۆ سەر هەرێمەکە دەست پێ کردووە و هەموو یاسا و پێوەرە نێونەتەوەییەکانی پێشێل کردووە. هێرشی گەورە گەیشتۆتە ناوەندە تەندروستی و خزمەتگوزارییەکان و ماڵ و موڵکی تایبەت و گشتی هەرێمەکە، هەروەها چەندین هاوڵاتی شەهیدبوون و دەیان هاوڵاتی بریندار بوون.

ڕێکخراوەکان ئەم داواکارییانە دەخەنە بەردەم نەتەوە یەکگرتووەکان و تەواوی دەستە و دامەزراوە نێونەتەوەییەکان:

"ئاسمانی هەرێمەکە لەبەردەم هێرشەکانی دەوڵەتی تورک دابخرێت.

هێزەکانی دەوڵەتی تورک لە خاکی سوریا دەربچن.

با کۆمیتەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لە تاوانەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر هەرێمەکە بکەوێتە کار.

پێکهاتەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و دامەزراوەکانی دژی هێرشەکان بوەستنەوە".