'بە پشتیوانی یەکتر ڕۆژە سەختەکان تێدەپەڕێنین'

گەلی قامیشلۆ دەڵین؛ بە پشتیوانی لە یەکتر ئەم ڕۆژە سەختانە تێدەپەڕێنین و پیشانی دەدین خاکی خۆمان جێناهێڵین.

لە گەڕەکی قودوربەقی قامیشلۆ، نزیکەی ٦ هەزار و ٥٠٠ بنەماڵە دەژین، لەو گەڕەکە ٧ کۆمەڵە هەیە، هەرەوەها ٨ فڕن و قوتابخانەیەک هەیە. لە ئەنجامی هێرشە داگیرکاریەکاندا، کارەبا و ئاو لە گەڕەکەدا نەماوە، دانیشتوانی ئەو گەڕەکە پشتیوانی یەکترن لەو دۆخەدا.

ئەندامی گەڕەکی قودوربەق  پارتی یەکێتی دیموکراتیک (پەیەدە) سوهەیلا شکور و بەهیە حسێن لە گەڕەکی قودوربەقی، باسیان لەوەکرد؛ لە ئەنجامی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، بارودۆخی ژیان لەو هەرێمە زۆر سەخت بووە.

سوهەیلە باسی لە هێرشە داگیرکارییەکان کرد و وتی: " لە ئەنجامی هێرشەکاندا نە ئاو هەیە نەکارەبا. دەوڵەتی تورک بەرامبەر بەگەل کۆمەڵکوژی ئەنجام دەدات. دەوێت بەم سیاسەتە گەلان ئاوارەبکات. بەڵام بە پشتیوانیکردنی یەکتر، ئەم سیاسەتی کۆچبەرکردنە پوچەڵ دەکەینەوە. دەزانین دۆخی شەڕ زەحمەتە بەڵام بەڕێوەبەریمان بەهێزە و بە پشتیوانیکرنی گەل دەست لە خاک و جێگەیی خۆمان بەرنادەین".

بەتەمەن و منداڵان نەخۆش کەوتوون

سوهەیلا ئاماژەی بەوەدا لە هەموو ماڵیکدا بەتەمەن و منداڵان هەن و وتی: " کێشەی نەبوونی ئاو و کارەبا کێشەیەکی جددیە. دۆخی سەرما و سۆڵە، کاریگەرییەکی قورسی لەسەر منداڵ و بەتەمەنەکان دروستکردوە. منداڵان ترسیان لێنیشتوە، ناچارن ناوبڕ بخەنە کاتی قوتابخانە، کاتێک هێرش دەکرێتە سەر قوتابخانەکان، ناچار دەبن لە قوتابخانەکاندا بمێننەوە. هەرەوەها کەسانی بەتەمەن کە خۆیان چەندین کێشەی تەندروستیان هەیە، لەم دۆخەدا بەبێ سۆپا و گەرمکەرەوە چۆن بتوانن بژین".

پیشەوەران ناتوانن دوکانەکانیان بکەنەوە

بەهییە حسێن باسی لەوەکرد گەر تورک خۆیان بە موسڵمان دەزانن بۆچی هێرشی سەرچاوەکانی ژیان دەکەن و وتی: "ئەو جێگانەی هێرشیان کراوەتە سەر، سەرچاوەی ژیانی ڕۆژانەیی گەلن. گەلیان بێ ئاو و کارەبا کردەوە. ئەوانەی خۆیان بە موسڵمان دەزانن، موسڵمانێتی کەی بەم جۆرەیە".

بەهییە حسێن ئاماژەی بەوەکرد لەبەر نەبوونی کارەبا، دوکاندارن و ناتوانن دوکانەکانیان بکەنەوە و وتی: "منداڵان ناتوانن بچەنە قوتابخانەکان. هەمیشە پرسیار لەسەر قوتابخانەکانیان دەکەن. ئەم هێرشانە کاریگەی زۆری لەسەر دۆخی ژیان جێهێشتوە، بەهۆیی نەکردنەوەی دوکانەکانەوە، بەدەستهێنانی پێداویستیەکانی ژیان زۆر زەحمەتە. دەوڵەتی تورک هێرش دەکاتە سەر هەموو کەس و هەموو گەلێک، گەلانی عەرەب، کورد، سوری و ئەرمەنی. هێرشی هەمووان دەکات و دژی ئەم پێکەوەبوونەی گەلانە. بۆیە بەرامبەر ئەم هێرشانە بەرخۆدان دەکەین و دروشممان ئەوەیە' یان پێکەوە دەمرین یان پێکەوە دەژین' خاکەکەمان جێناهێڵێن".