بۆ ئازادکردنی گەنجێکی تەمەن ٢٥ ساڵە ١١ ملیۆن لیرەی سوری فیدیە بە چەتەکان دراوە!

حافز ساڵح سەلیم لە گرێ سپیی داگیرکراودا لەلایەن چەتەکانەوە ڕفێنرا و عەشیرەتەکەى ناچاربوو بۆ ئازادکردنی ئەو گەنجە ١١ ملیۆن لیرەی سوری فیدیە بە چەتەکان بدات.

 حافز ساڵح سەلیم لە گرێ سپیی داگیرکراودا لەلایەن چەتەکانەوە ڕفێنرا و عەشیرەتەکەى ناچاربوو بۆ ئازادکردنی ئەو گەنجە ١١ ملیۆن لیرەی سوری فیدیە بە چەتەکان بدات.

لە ناوچە داگیرکراوەکاندا تاوانی دژ بە خەڵک بەردەوامە. هەموو ڕۆژێک هاووڵاتییان لەلایەن چەتەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەرەوە دەڕفێنرێن. چەند مانگێک پێش ئێستا چەتەکان گەنجێکی تەمەن ٢٥ ساڵیان بەناوی حافز ساڵح سەلیم ڕفاند.

چەتەکان بۆ ئازادکردنی حافز ساڵح سەلیم بڕی ١١ ملیۆن لیرەی سوریی فیدیەیان لە هۆزی عەرەبی ئەلبو عەساف سەندووە.

ژ.ت