بەهۆی بومەلەرزەوە شەوی رابردوو خەڵکی کۆبانێ لە ژێر خێمەدا رۆژیان کردەوە

بومەلەرزەکەی شەوی رابردووی هاتای لە کۆبانێش هەستی پێکرا و لەگەڵ روودانی بوومەلەرزەکە خەڵکی شارەکە روویانکردە خێمەکانی خۆبەڕێوەبەری و شەویان لەناو ئەو خێمانەدا بەسەر برد.

بومەلەرزە بە گوڕی ٦.٤ کەشەوی رابردوو روویدا کاریگەری کردە سەر باکور و رۆژهەڵاتی سوریاش.

خەڵکی ناوچەکە کەوتنە ناو ترس و دڵەڕاوکێ و لەماڵەکانیان هاتنە دەرەوە و روویانکردە ئەو خێمانەی بە مەبەستی خۆپاراستن داندرابوون.

دانیشتوانی کۆبانێ شەوی رابردوو لە ناو خێمەدا رۆژیان کردەوە.

هـ . ب