'بەڵێنمان دا کۆبانێ نەدەین و نەماندا'

بریندارانی شەڕ، کە لە بەرخۆدانەکانی کۆبانێ دا بەشدراربوون باسی ئەو کاتە مێژووییەیان کرد و وتیان: "بەڵێنمان بە خاکی کۆبانێ دابوو، بە ڕزگارکردنی بەڵێنەکەمان بەسەربرد".

٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥ ئەم ڕۆژە بۆ هەموو کەسێک لە کۆبانێ ڕۆژبوونێکی نوێیە. ئەو ساتەوەختانەیە کە کۆبانێ ڕزگارکرا. کۆبانێیەک کە دەوترا کەوتووە. ئاڵای ئازادی هەڵکرا، کۆبانێ ئازاد بوو، داعش تێکشکا و یەپەژە و یەپەگە سەرکەتنێکی مێژوویان تۆمارکرد.

لە شەڕەکەدا چیرۆک و بەسەرهاتی جیا جیا هەیە، یەکێک لە بریندارەکانی شەڕی کۆبانێ کە بە بێ دوودڵی بەرخۆدانی کردوە، ئیسماعیل عەلی یە، کە لەناو کۆبانێدا بە خاڵە سمۆ ناسراوە، خاڵە سمۆ یادەوەرییەکانی ناو شەڕی کۆبانێ ئاوا گێڕایەوە و وتی: "پێش ئەوەی چەتەکانی داعش بگەن بە کۆبانێ، چەندین گوند بەر دڕندەیی چەتەکانی داعش کەوتن و چەندین هێرشیان کرابووە سەر. هەربۆخۆی کۆبانێش لە ژێر گەمارۆیی چەتەکانی داعشدابوو لە هەموو لایەکەوە، چەتەکانی داعش لە پلانی هێشکردنە سەر پایتەختی سوریادابوون، دەیانویست کۆبانێ، جزیرە و عەفرین پێکەوە تەواو بگرن، لەبەر ئەوە هێرشی سەر کۆبانیانکرد،  لە شەو ڕۆژێکدا هەموو هێزی خۆیان خستە سەر کۆبانێ، لە ماوەی حەفتەیەکدا هەموو گوندەکانی دەوروبەری کۆبانێیان داگیرکرد، چەندین هەڤاڵمان شەهید بوون. ئیدی شەڕ ڕویکردە شارەکە، لە ناو شارەکەد وێڕای تەکنیکی کەم و گولەی کەم بەرخۆدانێکی مێژوویمان پیشان دا".

'یا مان یا نە مان'

خاڵە سمۆ باسی لەوەکرد کە چەتەکانی داعش دەگەشتنە هەر شوێنێک، ئاگریان لە هەموو شت بەردەدا و وتی: "ژمارەیەکی زۆری داعش هێرشیانکرد، دەیانویست بەو ژمارە زۆرە و بە بانگەشەکەنیان، ترس بخەنە ناو دڵ و دەرونی گەل و شەڕڤانانەوە. بەڵام گەل هەندێکیان پەڕینەوە بۆ باکوری کوردستان و هەندێکیان لەسەر سنورەوە تەماشایان دەکرد. ئەوانەی دەیانتوانی چەک هەڵگرن بەشداری ناو هێزەکانی شەڕڤانان بوون. بەو شێوە دەستمان بە پاراستنکرد. لە کۆڵانی گومرگ، سوق و ئەلهال، چێشتخانەی ڕەقە و هەتا نزیکی ناوەندی شارەکە هێڵێ بەرگری و پاراستنمان دامەزراند. ئاستی خەبات و ڕێکخستنەکانمان لەسەر بنەمایی فکر و فەلسەفەیی ڕێبەر ئاپۆ بوو. وتمان مردن و مانەوەمان لەم جێگەدایە. سێ بەشی کۆبانێ داگیرکرابوو، تەنها یەک بەشی کۆبانێ مابوو. بەڵام لەو بەشەیی کۆبانێدا بەخۆمان وت یان مردن یا ژیان. بەڵینمان دا هەرچی ڕودەدات با ڕودات، بەڵام ئێرە جێناهێڵین. لەو شەوەدا لەگەڵ هەڤاڵ دۆغاندا شەڕێکی مەزنمان دەکرد. دەمگوت هاکا کۆبانێ تەواوبێت، نە زمان نە ناسنامە نامێنێتەوە، تەنها ڕێگەی بەرخۆدانمان دەدایە پێش. ڕۆشتمە کانی کوردان و لەوێ دەنگی چەتەکانم دەبیست و بەناوی خۆمەوە بانگیان دەکردم، دیانگوت خاڵە سمۆ سبەینێ لە مزگەوتەکەدا لە سێدارەت دەدین. دوو ڕۆژ لە کانی کوردان جەنگام دواتر گەڕامەوە بۆ ناوەندی شار. لە ناو شاردا ماوەی ١٣٤ ڕۆژ بەشێوەیەکی بەردەوام شەڕمان دەکرد. ناوەندی کۆبانێ لە داعش پاکرایەوە و کۆبانێ ئازاد بوو، ئەمەش لە ساییەی گەریلا و فکر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆوە بوو. ".

'بەڵێنی رزگارکردنمان دابووە کۆبانێ'

لە بەردەوامی قسەکانید خاڵە سمۆ، ئەمەی باسکرد و وتی: "بەڕۆحی بەرخۆدانی و بەڵێنی هەتا هەتایی کۆبانێمان ڕزگارکرد. دووجار لە شەڕدا برینداربووم. یەکەم جار پارچەم بەرکەوت و دووەمجار گولە. لەگەڵ ئەوەشدا بەشێوەیەکی نەبڕاوە بەرخۆدانم دەکرد و دەستم لە کۆبانێ بەرنەدا، داوی کۆبانێ بۆ خەباتکردن ڕۆشتمە گرێ سپی هەتا سرینێ، بەنداوی تشرین، مەنبەج و ڕەقە. لە ڕەقە بریندار بووم و لاقێکم لەدەستەدا. بەڵام هەتا هێزم تێدابێت بۆ ئەم دۆزە تێدەکۆشم و ئێستاش تێدەکۆشم. بەڵێنمان دابوو بە کۆبانێ دا کە کۆبانێدا تا کۆتایی بجەنگین لەم پێناوەدا".

مامی نەمر ڕۆشتە سەنگەرەکانی شەڕ

خەلیل عوسمان ڕەمێ کە بە ئاپۆ نەمیر ناسراوە، بەم شێوەیە باسی ئەزموونەکانی کرد و وتی: "شۆڕشی ڕۆژاڤا پێش شەڕی کۆبانی دەستی پێکردبوو، لە هێزی یاسایی بۆ پاراستنی ئەم شۆڕشە جێگەی خۆمم گرتەوە، تەنانەت لەسەر خاڵەکانی کۆنتڕۆڵیش ماوەیەک چوومە شوێنی شەڕ لە گوندی بۆرێز و دەستم بە شەڕی داعش کرد، لە بۆرێز قاچم بریندار بوو، دوای چارەسەر چوومە گوندی کەنداڵ، شەڕەکە گەیشتە شاری کۆبانی دژی داعش، شەڕم کرد بۆ پاراستنی خاکەکەم".

بە ئازادکرنی کۆبانێ خەونەکەمان بەدیهات

لە بەردەوامی قسەکانیدا ئاپۆ نەمر وتی چەکەم هەڵگرت و دەستم بە پاراستنی خاکەکەم کرد و وتی: "لە بەرامبەر ئەو چەکەی بچوکەی من، تانک و تۆپ و چەکی گەورە و تەکنیکێکی بەهێز هەبوو. بەڵام دیسان بەری خۆمدا. هەموو کات بەخۆم دەوت یان شەهید دەبم یان پێکەوە کۆبانێ ڕزگار دەکەین. شەڕی کۆبانێ شەڕێکی گەورە و سەخت بوو، بە وشە دەرنابڕێت. سەرما و سۆڵەبوو بە ڕۆژان بە برسێتی دەماینەوە، بەڵام لەگەڵ هەموو ئەمانەدا بە ڕۆحێتی گەنجانەوە بەرخۆدانمان دەکرد. لە سایەیی گەنجانی هەر چوارپارچەی کوردستانەوە کۆبانێمان ڕزگارکرد. بۆیە خەونەکەمان بەدیهێنا و کۆبانێمان ڕزگارکرد".