بنەماڵەی شەهیدان: بۆ ڕێبەر ئاپۆ وەرنە مەیدانەکان

ئەنجوومەنی بنەماڵەی شەهیدانی قامیشلۆ داوای لە کورد و کوردستانییەکان کرد کە بێنە مەیدانەکان و فشار بخەنە سەر ڕێکخراوە یاساییەکان و ئەوانەی کە پێوەندیدارن بە مافەکانی مرۆڤەوە، بۆ ئەوەی دۆخی عەبدوڵا ئۆجالان دوای بوومەلەرزەکەی بورسای تورکیا ئاشکرا بکڕێت.

ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدانی کانتۆنی قامیشلۆ سەبارەت بە ئاشکراکردنی بارودۆخی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، لە دوای بوومەلەرزەکەی شاری بورسای تورکیا ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە ناوچەی عامودێ لە پێش بینای ئەنجومەن ئەندامی ئەنجومەنەکە سەوسەن حوسەین و لە ناوچەی تربێسی لە پێش بینای ئەنجومەن  ئەندامی بەرێوبەرایەتی ئەنجومەنەکە خەرمان عەلی ڕاگەیەندراوێکیان بلاو کردەوە.

لە قامیشلۆش لە پێش بینای ئەنجومەن بە زمانی کوردی شیرین محەمەد و بە زمانی عەرەبی شێرزاد ڕەمۆ بەییاننامەیەکیان بلاو کردەوە.

لە بەییاننامەکەدا داوا لە گەلی کوردی وڵاتپارێزکرا کە بڕژێنە مەیدانەکان و گوشار دروست بکەن لەسەر لە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و سی پی تی  بۆ ئەوەی بە زووترین کات چاوپێکەوتن لەگەل ڕێبەری گەلی کورد عەبدۆڵلا ئۆجالان ئەنجام بدرێت.

داواشیان کرد کە دوای ئەو بومەڵەرزانەی بورسای تورکیا، دەبێت بە زووترین کات لە گەل ڕێبەر ئاپۆ چاوپێکەوتن ئەنجامبدرێت، بۆ ئەوەی بارودۆخ و تەندروستی ڕێبەری گەلی کورد عەبدۆڵا ئۆجالان ڕوون ببێتەوە.