چەتەکانی داعش جارێکی تر هێرشیان کردە سەر ئەو گوندنشینانی ڕەقە لە کاتی کۆکردنەوەی قارچک

چەتەکانی داعش هێرشیان کردە سەر لادێکانی شاری ڕەقە کە لەژێر کۆنترۆڵی حکوومەتی دیمەشقدایە. ڕاگەیەندراوە کە ٢ کەس کوژراون و کەسێک بریندار بووە و ٥ کەسیش ڕفێندراون.

ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، چەتەکانی داعش دوێنێ لە لادێکانی هوما و ڕۆژهەڵاتی ڕەقە کە لە ژێر دەسەڵاتی حکوومەتی دیمەشق دایە هێرشیان کردووتە سەر گوندنشینان لەکاتی کۆدەکردەوەی قارچک.

ناوەندەکە ڕایگەیاند کە لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٢ گوندنشین کوژراون و کەسێکی دیکەش بریندار بووە و ٥ کەسیش ڕفێندراون.

دواتر ٢ کەس لە گوندنشینە ڕفێندراوەکان ئازاد دەکرێن، بەڵام چارەنووسی ٣ گوندنشین نادیارە.