داگیرکەران لە گرێ سپی ٤ ریشسپیان رفاند

دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی لە گرێ سپی ٤ ریشسپیان رفاند.

دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی هێرشیان کردە سەر شاروچکەی ئەل باجلیەی گرێ سپی و چوار کەسیان لە هۆزەکانی ئەبو ئەساف و ئەبو خەمیس رفاند.

راگەیەنرا، کەسێک لە رفێنراوەکان خەلیل رەحیل ئەلخۆشە و نەخۆشی شێرپەنجەیە.

ناوی رفێنراوەکان بەم شێوەیەیە: سامیل ئەلموسا، ساڵح خەلیل ئەلهیمیش، خەلیل رەحیل ئەلخۆش و سەرحان شێخ ئەحمەد.

ف.ق