داعش لە دەیرەزۆر هێرشی کرد: ٢ سەربازی شام کوژران

لە هێرشی داعش بۆ سەر خاڵەکانی هێزەکانی شام لە دەوروبەری دەیرەزۆر ٢ سەربازی شام کورژان و ٢ سەرباز برینداربوون.

ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند کە چەتەکانی داعش دژی خاڵەکانی حکومەتی شام و هێزەکانی سەر بە ئێران لە شوعلەی باشوری دەیرەزۆر هێرشیان ئەنجامداوە، بەهۆیەوە ٢ سەرباز کوژران و ٢ سەرباز بریندار بوون.

ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ دووپاتی کردەوە، لەم مانگەدا ٥٩ سەربازی شام لەلایەن چەتەکانی داعشەوە کوژراون.