درۆنێکی دەوڵەتی تورک لە منبج خرایە خوارەوە

درۆنێکی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لەلایەن هێزەکانی ئەنجومەنی سەربازی منبجەوە خرایە خوارەوە.

لە راگەیەندراوێکدا ئەنجومەنی سەربازی منبج رایگەیاندووە، "لە گوندی ئەل-سەیادی باکوری رۆژئاوای کانتۆنی منبج، درۆنێکی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لەلایەن هێزەکانمانەوە بێکاریگەر کراوە".

گوندەکانی کانتۆنی منبج رۆژانە لەلایەن دەوڵەتی تورکی داگیرکەرەوە بۆردومان دەکرێن.

هـ . ب