دەولەتی تورک هێرشی کردە سەر شەهبا: کەسێک برینداربوو

دەولەتی تورکی داگیرکەر بە فرۆکەی بێ فرۆکەوان هێرشی کردە سەر گۆندێکی شەهبا. بەهۆی ئەو هێڕشەوە کەسێک بریندار بوو.

بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی کە لە سەرچاوە هەرێمییەکان وەرگیراوە، دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە فرۆکەی بێ فرۆکەوانی بۆمبهەڵگر هێرشی کردوتە سەر گوندی هیربیلەی کانتۆنی شەهبا.

بە پێی زانیارییە هەرێمییەکان لەو هێڕشەدا کەسێک بریندار بووە.