دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە دێرک ٤ ئۆتۆمبێلی بۆردومانکرد - نوێکرایەوە

دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە هەرێمی دێرکی کانتۆنی جزیرە ٤ ئۆتۆمبێلی کردە ئامانج و بۆردوومانی کردووە.

ڕاگەیاندرا کە دەوڵەتی داگیرکەری تورک ٤ ئۆتۆمبێلی لە هەرێمی دێرک بۆردوومانکردووە، کە دوو لە ئۆتۆمبێلەکان لە ناوشارەکە و ئەویی تریشیان لە شارۆچکەیی خانی سەرووە.

هەروەها ئەوەشخراوەتەڕوو کە ئۆتۆمبێلێکی دیکە لە گوندی وانکێی دێرک بۆردومان کراوە.

ڕاگەیاندرا لە هێرشەکەدا بریندار هەیە.