دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە شەرا خانووی داگیرکاری دروست دەکات

دەوڵەتی داگیرکەری تورک لەپێناو گۆڕینی دیمۆگرافیای شەرا یەکەی نیشتەجێبوونی داگیرکاری دروست دەکات.

دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە گوندی قەتمەی شەرا، لەپێناو گۆڕینی دیمۆگرافیای هەرێمەکە یەکەی نیشتەجێبوونی داگیرکاری دروست دەکات.

خانووەکان لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ڕەوشی لەناکاو و کارەساتی سەر بە دەوڵەتی تورکەوە دروست دەکرێت. ئەم خانووە داگیرکارییانە ناونراون بە "گوندی سەلام".

دەوڵەتی داگیرکاری تورک تا ئێستە لە عەفرین ٣٨ شوێنی وەهای دروستکردووە.