'دەوڵەتی تورک لە عەفرین تاوانی دژی مرۆڤایەتی ئەنجام دەدات'

رێکخستنەکانی کۆمەڵگای مەدەنی لە حەلەب بە ئامانجی شەرمەزارکردنی دەوڵەتی تورک کۆبوونەوە و ئاماژەیان بە تاوانەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە هەریمەکانی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا کرد.

رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی لە حەلەب لە شێخ مەقسود کۆبوونەوە و لەبارەی ٣مین ساڵیادی داگیرکەری عەفرین لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورک راگەیەنراوێکیان بڵاوکردەوە.

لە راگەیەنراوەکەدا کە لە لایەن کامەران بیلا هاوسەرۆکی مەلبەندی کەلتوری حەلەبەوە خوێندرایەوە، راگەیەنرا کە دەوڵەتی تورک لە عەفرین تاوانی دژی مرۆڤایەتی ئەنجام دەدات.

هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە بەرلەوەی عەفرین لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە داگیربکرێت، شوێنێکی ئارام بوو و وتی، "ئەمڕۆ دەوڵەتی تورک لە هەرێمەکە خەڵک دەڕفێنێت، ئەشکەنجە دەکات و یاری بە دیموگرافیای هەرێمەکە دەکات. تا رۆژی ئەمڕۆمان ٣٠٠ هەزار عەفرینی زیاتر ئاوارە بوون . بەهۆی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە ٥٣٤ خەڵکی مەدەنی گیانیان لەدەستداوە."

کامەران بیلال هەروەها داوای لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کرد، پێویستە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی رێگا لە تاوانەکانی دەوڵەتی تورک بگرێت.

ف.ق