دەوڵەتی تورک لە گرێ سپی ٣ ژنی ڕفاند

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە ناوچەی سولوک لە گرێ سپی ٣ ژنی ڕفاند.

بەگوێرەی زانیاریی سەرچاوە خۆجێییەکان، دەوڵەتی تورک لە کلینیکی دکتۆر ڕاکان لە ناوچەی سولوکی گرێ سپی ٣ ژنی ڕفاندووە.

یەکێک لە ژنە ڕفێندراوەکان ناوی سەحەر محەمەد خەلوفە و لە عەشیرەتی مرداییە و دانیشتوی ناوچەی حەمام-ی تورکمانییە لە سنوری گرێ سپی دا. تا ئێستا ناوی دوو ژنە ڕفێندراوەکەى تر ڕوون نەبووەتەوە.

هەروەها لە ٢ی تشرینی دووەمدا، داگیرکەران لە گوندی مامیلای سەر بە ناوچەی ڕاجۆی عەفرین ٩ هاوڵاتیی مەدەنییان ڕفاند.

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە مانگی ئازاری ٢٠١٨ەوە لە چەندین ناوچەی داگیرکراوی عەفرین، چەتە و رژێم و سیستمی تیرۆریستیی دامەزراندووە. ئەو ناوچە داگیرکراوانە بوونەتە شوێنێک، کە تاوانی جەنگ-یان بەشێوەیەکی سیستماتیک تیادا ئەنجام دەدرێت. تاوانەکانی وەک ڕفاندن، تیرۆرکردن، ئەشکەنجەدان، تاڵانکردن و کۆچی زۆرەملێ بووەتە کاری ڕۆژانەی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی.

ژ.ت