دوو چەتەی حەیات تەحریر ئەلشام کوژران

سۆهر ڕایگەیاند بە فرۆکەیەکی بی فرۆکەوان کە نازانرێت سەربە چ لایەنێکی، هێرش کراوەتە سەر ئیدلب و حەما لە هێرشەکەدا چەتەکانی تەحریر حەیات ئەلشام کە سەربە دەوڵەتی تورکی داگیرکەرن کوژراون.

چاودێرانی مافی مرۆڤی سوریا (سوهر) ڕایگەیاند کە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خۆکوژی خاڵەکانی حەیات تەحریر ئەلشامیان لە دەوروبەری مەرەت نەسانی باکووری ئدلب بۆردومانکردووە و لە ئەنجامدا ٢ چەتە کوژراون و ٢ چەتەکەش برینداربوون.

هەروەها ڕاگەیەندراوە کە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی خۆکوژی خاڵێکی چەتەکانی لە نزیک ئەنکاوی باکووری ڕۆژئاوای حەما کردۆتە ئامانج، بەڵام هیچ زانیارییەک لەسەر کوژراو و بریندارەکان دەستنەکەوتووە.