گەلی کانتۆنی فرات لە دژی هێرشەکانی دوڵەتی تورک ڕژانە گۆڕەپانەکان: سەرکەووتن بۆ ئێمەیە

لە دژی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆسەر هەرێمەکانی پارستنی میدیا، گەلی کانتۆنی فرات ڕژانە گۆڕەپانەکان و ئاماژەیان بەوەدا لەگەڵ گەریلاکانی ئازادی کوردستاندان و سەردەکەووین.

ڕێپێوان لە دژی داگیرکاری

لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی میدیا، گەلی کانتۆنی فرات ڕێپێوانێکیان ئەنجامدا و لەوبارەییەوە دانیشتوانی کۆبانێ بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەیانکرد و هەڵوێستیان لە دژی ئۆپراسیۆنی داگیرکاری دەوڵەتی تورک پیشاندا.

هاوسەرۆکی گواستنەوە و گەیاندی کانتۆنی فرات دڵخواز نەجیب ئاماژەی بەوەدا جارێکی تر ئەردۆغان دەچێتە عێراق بۆ ئەوەی پلانی نەگریسی خۆی ئەنجامدا و وتی: "لە ڕێگەی خیانەتەوە دەوڵەتی تورک هێرش دەکات. ئەردۆغان بۆ پکهێنانی پلانی نوێ لە عێراقە. وەک گەلی کانتۆنی فرات هەرچی ڕووبدات لەگەڵ گەریلاکانمانداین. بە هێز و ئیرادەمانەوە پلانەکانی داگیرکاری تێکدەدین و سەرکەووتن مسۆگەر دەکەین. هەروەک ئەوەی گەلی وان لە هەڵبژاردنەکاندا سەرکەوت، هەموو کاتێک سەرکەوتن بۆ ئێمەیە و بەدڵنیانییەوە فاشیزم شکست پێدەهێنین."

'بەدڵنیاییەوە سەردەکەوین'

ئەندامی ئەنجوومەنی بنەماڵەی شەهیدان نەجم کنجۆ قسەیکرد و وتی: "هەتا کەسێکمان مابێت لەگەڵ گەریلاکانماندا دەبین. بە دڵنیاییەوە بە ئیرادەمان فاشیست شکست پێدەهێنین. هەموو کاتێک لە گۆڕەپانەکان دەبین و پشتگیری لە گەریلا دەکەین. بە سەر و ماڵمانەوە داگیرکاری تێکدەدین. وەک دایکانی شەهید لە کۆبانێ هەتا چیا ئازادەکانی کوردستان سڵاو لە بەرخۆدانی گەریلا دەکەین و بەدڵنیانییەوە سەردەکەوین."

'باوەڕمان بە هێزی گەریلایە'

هاوڵاتیەک بە ناوی نەدیم ئەحمەدەوە ئەوەی دەستنیشانکرد دەوڵەتانی نێونەتەوەیش وەک دەوڵەتی تورک خواستیانە گەریلا لە ناوبەرن، بۆیە پێویستە خاوەنداری لە گەریلا بکەین و وتی: "گەریلا ڕۆڵەی ئێمەیە، هەموو کاتێک لەگەڵ ڕۆڵەکانمانین. گەریلا بۆ مافی خۆی دەجەنگێ و ئێمەش باوەڕمان بە هێزی گەریلا هەیە."