خەڵکی منبج بەشدارییان لە پرسەی شەهید دەلال زاگرۆسدا کرد

بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆری خەڵکی کانتۆنی مەنبەج، مەراسیمێک لە هۆڵی ئەنجومەنی ڕیشسپیانی مەنبەج، بۆ پرسەی شەهید زەلال زاگرۆس ڕێکخرا، کە لە شاری کەرکوکی باشوری کوردستان، لە لایەن دەوڵەتی تورکی داگیرکەرەوە تیرۆرکرا.

لە مەراسیمەکەدا ئەندامی ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدانی کانتۆنی مەنبەج هودا عەبدوڵا قسەیکرد و وتی: "شەهید سەربەرزی نەتەوەی و هیوای پاشەڕۆژە. بۆ ئازادی و پاراستنی وڵات گیانی خۆیان بەخت دەکەن و ناوییان لە مێژووی دەمێنێتەوە".

هودا بەم شێوە درێژەی بە قسەکانیدا و وتی: "شەهید زەلال بەڕێوەبەرێکی بێهاوتا و نمونەی قارەمانی و فیداکاری بوو. گیانی خۆی لە پاراستنی وڵاتدا بەخشی، دوای ٣١ ساڵ لە تێکۆشانکردن شەهید بوو".

هەر لە درێژەی قسەکانیدا هودا بەڵێنی دوپاتکردەوە، لەسەر ڕێگەیی شەهید زەلال بەردەوام بن تا سەرکەوتن بەدەست دێنن. کۆمەڵگایەکی دیموکراتیک بەپێی پارادایمی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بنیات بنێن.

دواتر هاوسەرۆکی یاسادانانی مەنبەج سیهام حەمۆ قسەیکرد و وتی: " زەلال خودی ڕێگەیی بەرپرسیارێتی، وەفاداری و دڵسۆزی بوو. بە بێ وەستان هەوڵدانێکی گەورەی بەڕێوەدەبرد. هەر لەسەرەتاوە ڕۆڵی لە بونیادنانی ئەنجومەنی مەدەنی شاردا گێڕا. زەلال لە هەموو کەسێکەوە نزیک بوو، خۆشەویستی گەل بوو چونکە ڕاستگۆبوو. هەر بەو هۆیەشەوە کرا بە ئامانج، ئیمە باش دەزانین دەوڵەتی تورک ئەو کەسانە دەکات بە ئامانج لە ڕزگارکردنی کۆمەڵگا لە کۆیلایەتیدا ڕۆڵ دەگێرن".

لە کۆتایدا سیهام بەڵینی دا کە تەواوکەری ڕێگەیی شەهیدان بن. دەستکەوتەکانی شۆڕش بپارێزن، دەست لە دۆزی ڕەوای خۆیان بەرنەدەن هەتا کۆمەڵگایەکی دادپەرەوەرو یەکسان بونیاد دەنێن.