گوندێکی عەفرین لە رێگەی فرۆکەی بێفڕۆکەوانەوە بۆردومان کرا

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر گوندی بێنەی سەر بە ناوچەی شێراوای کانتۆنی عەفرینی بۆ دووەم جار بۆردومان کرد و بەهۆیەوە گوندنشینێک برینداربوو.

لە گوندی بێنەی ناوچەی شێراوای عەفرین کە لە ساڵی ٢٠١٨ەوە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە داگیرکراوە، بارەگایەک و ماڵێکی سەر بە حکومەتی دیمەشقی بە فرۆکەی بێفرۆکەوانی بۆمبڕێژکراو کرایە ئامانج.

بە گوێرەی زانیارییەکان گوندنشینێک بریندار بووە و زیانی ماددی زۆر بەر هەرێمەکە کەوتووە.

دەوڵەتی تورک سەرلەبەیانی ئەمڕۆش دوو بارەگای سەر بە حکومەتی دیمەشقی لە گوندی بێنە بۆردومان کرد و ئەو هێرشانەش زیانی زۆری مادییان لێکەوتبووەوە.

هـ . ب