گۆڕینی دیمۆگرافیا: ١٣٠ پەنابەری تری سوری لە گرێ سپی نیشتەجێکران

لە چوارچێوەی سیاسەتی گۆڕینی دیمۆگرافیا و پاکتاوی نەتەوەیی دەوڵەتی داگیرکەری تورک دا، ١٣٠ پەنابەری تری سوری لە گرێ سپی نیشتەجێکراون.

سەرچاوەیەکی خۆجێیی رایگەیاند، ڕۆژی دووشەممە ٢٢ی کانوونی دووەم، ١٣٠ پەنابەری سوری لە لە دەرگای سنوریی تورکیاوە پەڕیونەتەوە بۆ گرێ سپی، بۆ ئەوەی نیشتەجێبکرێن ڕادەستی چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی داگیرکەری تورک کراون.

ڕاگەیاندرا ئەو پەنابەرانە، خەڵکی حومس، حەڵەب و دیمەشق و سێهەم کۆمەڵە پەنابەرن کە لەتورکیاوە لە هەرێمە داگیرکراوەکانی ڕۆژئاوادا نیشتەجێدەکرێن.

لە سەرەتای مانگی نیسانی ٢٠٢٢ەوە لە چوارچێوەی سیاسەتی گۆڕینی دیمۆگرافیای گرێ سپیدا ٧٢ پەنابەری عێراقی و زیاتر لە ٣٠ هەزار پەنابەری تر، نیشتەجێی گرێ سپی کراون.