حسێن كۆچەر: ئەگەر شەڕێك روو بدات ئەوا ئەم خاكە دەبێتە گۆڕستان بۆ دۆژمن

یەكێك لەفەرماندەكانی قه‌سه‌ده‌ لەكاردانەوەی هەڕەشە سەربازیەكانی دەوڵەتی توركدا رایگەیاند؛ ئەگەر هێرشێكی وەها لەبەرامبەر بەو هەرێمانەی لەژێر پاراستن و چەتری قەسەدەدایە پێكبێت، ئەم خاكە دەبێتە گۆڕەستان بوویان و چارەنووسیان بەدەر لەچارەنووسی داعش نابێت.

حسێن كۆچەر، فەرماندەی هێزەكانی سوریای دیموكراتیك"قەسەدە"، رایگەیاند؛ توركیا لەساڵانی رابردوودا بووەتە سەرپەنایەك و جێگای حەوانەوە بۆ بەجێكردن و مانەوەی گروپە چەتەكان و ئێستاش سەرقاڵی ئەوەیە ئەو بەڵایە لەكۆڵ خۆی بكاتەوە، دەیەوێـت بەراگۆاستنی خەڵكی رەسەنی هەرێمەكە، ئەم چەتانە لەو هەرێمانەدا نیشتەجێ بكات و بەگۆڕانكاری دیمۆگرافی هەرێمەكە بگاتە ئامانجەكانی.

ئەم فەرماندەیەی هێزەكانی سوریای دیموكراتیك بەئاماژەدان بەوەی كە؛ شەڕ بووەتە بەشێك لەژیانی رۆژانەی خەڵكی هەرێمەكە و دەڵێت:"هیچ هێزێك ناتوانێت لەدنیادا شكست بەو خەڵكە بهێنێت كە بەتێڕوانینێكی شۆڕشگێڕانە منداڵانیان، داعشیان تەفرۆ تونا و لەناو برد.

حسێن كۆچەر لەبەردەوامی ئاخاوتنەكانیدا رایدەگەیەنێت؛ یا ئەوەتە لەسەر خاكەكەمان بەكەرامەت و بەروومەت دەژین یا ئەوەتە بەشەرەفەوە سەردەنینەوە. بەڵام كۆچبەركردنی گەلەكەمان و ژیانكردن لەكەمپەكاندا قەبوڵ ناكەین. كۆچبەركردنی ئەم گەلە كە بەساڵانە بۆ ئازادی تێدەكۆشن ئێدی بەسە. كاتی ئەوەیە كە ئەم گەلە هاوشانی منداڵەكانیان كە لەخەندەقەكاندا پاراستن دەكەن یەكبگرن.

كۆچەر لەدرێژەی ئاخاوتنەكانیدا دەڵێت؛ هەلۆمەرجەكان وەكو ساڵانی رابردوو نییە و ئەوان لەئەزموون و خۆتەیاركردنێكی بڵنددان لەشێوەی خۆپاراستندا و رایدەگەیەنێت؛ هاتنی هێزی سەربازی بۆ هەرێمەكانمان بەواتای كۆتایی هاتنی ئەردۆغان و دەوڵەتەكەیەتی. ئەگەر شەڕێك روو بدات، بەدەر لەچاوەڕوانیەكان دەبێت. ئێمە بەپشتبەستن بەگەلەكەمان سەردەكەوین.

هـ . ب