هونەرمەند فەرهاد زاهیری بە نەخۆشی شێرپەنجە کۆچی دوایی کرد

هونەرمەندی خەڵکی سەردەشتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، فەرهاد زاهیری بە نەخۆشی شێرپەنجە کۆچی دوایی کرد.

هونەرمەندی خەڵکی سەردەشت، فەرهاد زاهیری پاش ململانێیەکی زۆر لەگەڵ نەخۆشی شێرپەنجە لە نەخۆشخانەی سەردەشت کۆچی دوایی کرد.

فەرهاد زاهیری لە چەندین شانۆ و فیلمدا نواندنی کردووە و دەنگبێژی بۆ ئەنیمەیشنی "وڵاتێ مە" کردووە.