'هیوامان ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆیە'

هاووڵاتیانی کانتۆنی فورات ڕایانگەیاند کە هیوایان بۆ ساڵی نوێ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و کوردستانە.

دانیشتوانی کانتۆنی فورات بە بۆنەی ساڵی نوێەوە بۆ ئاژانسی  ANF قسەیان کرد.

هاووڵاتیەک بە ناوی ڕەمەزان یوسف محەمەد ڕایگەیاند کە هیوای ئەمساڵی ئەو ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانە و وتی:"ساڵی ٢٠٢٣ بە شێوەیەکی پڕ لە ئازار تێپەڕیوە، ڕۆژانە ڕووبەڕووی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بووینەتەوە لە هەرێمەکەدا، دەبێت ئەمساڵ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەر بکەین، ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ دەبێتە چارەسەری هەموو کێشەکانی گەلی کورد و کلیلی چارەسەری هەموو جیهان لە دەستی ئەودایە. ئێمە ساڵی ٢٠٢٤ لە ڕێبەر ئاپۆ و گەلی کورد و هەموو جیهان پیرۆز دەکەین".

هەروەها ژنێکی گەنج بەناوی دیندار مستەفا شێخ عەبدی هیوای خۆی بۆ ساڵی نوێ دەربڕی و وتی:"ئومێدمان بۆ ساڵی ٢٠٢٤ ئەوەیە کە بە ئارامی و ئازادی بژین و ساڵی نوێ ببێتە هۆی ئازادی جەستەیی بۆ ڕێبەر ئاپۆ، هیوامان ئەوەیە کە گەلەکەمان بە ئارامی و یەکگرتوویی بژین، ساڵی نوێ لە ڕێبەرایەتیمان و هەموو گەلەکەمان پیرۆز دەکەین، ئەمساڵ ساڵی سەرکەوتن و ئازادی دەبێت، لە هەر چوار پارچەی کوردستان".

هەروەها دایکە فریزە محەمەد خەلیل وتی:" ساڵی ٢٠٢٣ ساڵێکی پڕ لە ئازار بوو و ئاسمانی وڵاتەکەمان قەد فڕۆکەی داگیرکەرەکانی لێ نەبڕاوە، هیوادارین لە ساڵی نوێدا بە ئارامی و ئازادی بژین لەکوردستاندا بژین، هەروەها ساڵی ٢٠٢٤ لە گەریلاکانی کوردستان کە پێناو ئێمەدا تێدەکۆشن پیرۆز دەکەین و ئێمەش لە پشتیوانی گەریلاکانمانین".