هیومان رایتس وۆچ: تورکیا بەرپرسیارە لە پێشێلکاری و تاوانەکانی شەڕ لە باکوری سوریا

رێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ (هیومان رایتس وۆچ) رایگەیاند، دەوڵەتی تورک لە ناوچە داگیرکراوەکانی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا "بەرپرسیارە لە پێشێلکاری و تاوانی شەڕ".

ناوەندی هەواڵ هیومان رایتس وۆچ لە راپۆرتەکەیدا کە ئەمڕۆ بڵاویکردەوە، ئاماژەی بەوەکردووە، "تورکیا بەرپرسیاری پێشێلکاری و تاوانەکانی شەڕە کە ئەو هێز و گروپانەی پشتیوانیان دەکات لە هەڕێمە داگیرکراوەکانی باکوری سوریا ئەنجامی دەدەن".

رێکخراوەکە لە راپۆرتەکەیدا لە دوو توێی ٧٥ لاپەڕەدا تاوانەکانی لەو ناوچانە بە بەڵگەوە تۆمار کردووە و ئاماژەی بە دیاردەی رفاندن، زیندانی کردن، توندوتیژی رەگەزی و ئەشکەنجە لەلایەن چەتەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر کردووە.

رێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ (هیومان رایتس وۆش) باسی لەوەکردووە، کە چەتەکانی دەوڵەتی توکری داگیرکەر و هەوآڵگری تورک دەستیان لەو تاوانانەدا هەیە و ئاماژەی بەوەکردووە کە لەو تاوانانەدا پێشێلکاری مافەکانی نیشتەجێبوون و موڵکداری، دزی و تاڵانکاری موڵک و ماڵی دانیشتوان و هەڕەشە بەدی دەکرێت. رێکخراوەکە هەروەها ئەوەشی راگەیاندووە، کە لە بەرمابەر پێشێلکاری و تاوانەکانی شەڕ لێپێچینەوە لە تاوانباران ناکرێت.

جێگری رێکخەری کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی رێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ ئادام کووگڵ رایەگیاند: "پێشێلکارییە بەردەوامەکانی وەک ئەشکەنجە و بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێ لە دژی ئەو کەسانەی لە ژێر داگیرکەری تورکیا لە باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا دەژین، تا تورکیا بەرپرسیارێتی لەئەستۆ نەگرێت و کار بۆ وەستاندنیان نەکات و بەو ئاراستەدا هەنگاو نەنێت، بەردەوام دەبن".

کۆووگڵ وتیشی، "کاربەدەستانی تورک بەرپرسیارن لەو تاوانانە، لەبەر ئەوەی دەسەڵاتی داگیرکەرین و زۆر جاریش راستەوخۆ بەشداری لە تاوانەکانی جەنگ دەکەن".

رێکخراوەکە لە راپۆرتەکەیدا ئاماژە بەوەکردووە کە بەهۆی تاوانەکان لە دژی مرۆڤەکان لێپێچینەوە لە تاوانباران ناکرێت و ئاشکرای کرد، کە باس لەوەدەکرێت کە لێپێچینەوە لە چوار کاربەدەستی باڵا کراوە کە بانگەشەی ئەوە دەکرێت دەستیان لەو تاوانانەدا هەیە، بەڵام هیچ کامێکیان دادگایی نەکراون و ٣ لەوانە لە ناو چەتەکانی 'سوپای نیشتمانی' دا پلەی باڵایان هەیە.

لە راپۆرتەکەی هیومان رایتس وۆچدا ئەوەشخراوەتەڕوو، "ژیانی ١.٤ ملیۆن کەس لە دانیشتوانی ئەو ناوچانەی سوریا کە تورکیا داگیریکردوون لە ژێر نادادی و نا ئارامیدا بەردەوامە و "هەموو شتێک بە زۆری چەک ئەنجام دەدرێت".

هـ . ب